ئەو پێشمەرگانەی داوای بەهاناوەچوونیان كرد یەكێكیان سزا دراو یەكێکیشیان بێهۆشە

دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكێك لە پێشمەرگەكانی فەرماندەی هەڵگوردی سەر بەیەكەی ٨٠ی هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان- عێراق، لە یەكێك لە ڕەبایەكانی "بەردی تەشی ڕێس" لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران لەناو بەفردا گیریان خواردبوو داوا بەهاناوچوونیان كرد، لەبەرامبەردا یەکێکیان سزا دراو یەکێکیشان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.


فەرهەنگ محێدین كە لە ڤیدیۆكەدا باسی خراپی ژیان و گوزەرانی خۆیی پێشمەرگەكانی دەكرد بەهۆی بەفری زۆری داخستنی ڕێگاکان و ڕۆژنیوز بڵاوی کردەوە، لە ئێستا پێیان ڕاگەیاندووە وەک سزایەک مووچەکەی ڕاگیراوە، هەروەها پێشمەرگەیەکیشیان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

فەرهەنگ بۆ ڕۆژنیوز دواو وتی: بەداخەوە لە دوای بڵا بوونەوەی ئەو ڤیدیۆیەی كە باسم لە سەرماو نەبوونی نەوت و سوستەمەنی و كارەبا كردووە بۆ ڕەبایەكەمان "بنکە"، ئەمڕۆش هاوكاتبوو لەگەڵ رۆژی دابەشكردنی مووچە، بەڵام  مووچەكەیان ڕاگرتووم وپێیان نەداوم و پێیان ڕاگەیاندم كە لەبەر ئەم هۆكارە مووچەمان ڕاگرتووە.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنیوز، ژمارەی ئەو پێشمەرگانە ١٤ کەسن و لە ئێستادا یەكێك لە پێشمەرگەكان لە هۆش خۆی چووەو باری تەندروستی ناجێگیرە.

بۆ زانیاری زیاتر ئێمە پەیوەندیمان بە بە فەرزەنگ ئەحمەد بەرێوەبەری شارەدێێ‌ حاجی ئمەرانی سەر بە شارۆچكەی چۆمان لە پارێزگای هەولێر، ناوبراو وتی:"ڕاستە دۆخی یەكێك لە پێشمەرگەكان خراپە، بۆیە هەوڵدەدەین ڕێگاكاكە پاك بكەینەوەو ئەم پێشمەرگەیە بێنینە خوارێ بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی".

س.ح