KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
هه‌ینی, ئاب 12, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

ئەو گەریلایەی لە هێرشەکەی پەدەکە ڕزگاری بوو چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
05/10/2021 - 12:43:08 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
حاقی زیلان

حاقی زیلان

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

 حاقی زیلان، ئەو گەریلایەی لە هێرشەکەی پەدەکە ڕزگاری بوو، چیرۆکی هێرشەکەی شەوی ٢٨ی ئاب لە خەلیفان دەگێڕێتەوە و دەڵێت: پەدەکە نامەردانە هێرشی کرد، ئامانجی لەناوبردنمان بوو.

حاقی زیلان، لەناو ئەو پۆلە گەریلایەدابوو، کە شەوی ٢٨ی ئابی ئەمساڵ لەسەر ئاوی زاپ لە سنووری خەلیفان لەلایەن چەکدارەکانی پەدەکەوە هێرشیان کرایە سەر، بەڵام بە زەحمەتییەکی زۆر توانی خۆی ڕزگار بکات و باگتەوە لای هەڤاڵەکانی.

گەریلا حاقی زیلان، چیرۆکی هێرشەکەی ئەو شەوە بۆ ئاژانسی فورات دەگێڕێتەوە و دەڵێت:”بەشێوەیەکی نامەردانە بۆسەیان بۆ داناین و هێرشیان کرد، ئامانجی ئەوان نە بەدیلگرتن و نە بریندارکردن بوو، بەڵکو ئامانجیان شەهیدکردن و لەناوبردنی گروپەکەمان بوو”.

بەسەرهاتەکە لە زاری حاقی زیلان گەریلای هەپەگەوە:

ناوم حاقی زیلانە، ئەو کاتە بۆ ئەنجامدانی ئەرکێک لە ناوچەی قەندیل بووم و پاش کۆتایی هاتن بەو ئەرکە ئەرکم پێدرا بڕۆمە ناوچەی بادینان، ئەو تیمەی کە بڕیار بوو بڕۆینە بادینان حەوت کەس بووین، دوو هەڤاڵی ناو تیمەکە چاوساغ بوون، پێش سەفەرەکە هەڤاڵانی بەڕێوەبەریی ئاگاداریان کردبووینەوە تا ئاگامان لە کردەوە ئیستفزازییەکان و کێشەکان بن و بە هۆشیاریی هەڵسوکەوت بکەین، ئێوارەی ڕۆژی ٢٣ی ئاب بەڕێکەوتین، پێش ئەوەش لە ناوچەی بێخمەی خەلیفان، هێزەکانی پەدەکە هێرشیان کردبووە سەر سێ هەڤاڵمان و پەیوەندییان پچڕابوو، هەر بۆیە و بەهۆی هەستیاریی قۆناغەکەوە، بە وریاییەکی زۆرەوە بەڕێگا کەوتین.

بێ ڕوودانی هیچ کێشەیەک گەیشتینە ڕووباری زاپ، بۆ ئەوەی کەس نەمانبینێت تەنیا لە شەودا دەجووڵاین و نزیکی خاڵە سەربازییەکان و گوندەکان نەدەبووینەوە، هەر بۆیە سەفەرەکەمان زۆری پێچوو و شەوی ٢٨ لەسەر ٢٩ی ئاب گەیشتینە ڕووباری زێ، شوێنێکی بەرینمان بۆ پەڕینەوە هەڵبژارد، کە ئاوەکەی نزم بوو و هیچ بارەگا یان خاڵێکی پشکنینی پەدەکە لە نزیکی نەبوو.

‘هێزەکانی پەدەکە بێ ئاگادارکردنەوە فیشەکبارانیان کردین’

لە ڕووباری زاپ تێپەڕین، هەڤاڵ سەردەم لە پێشەوە بوو، لەبەرئەوەی یەکێک لە چاوساغەکانمان بوو، بەردەوام لە پێشەوە بوو، هەڤاڵان شۆڕش جۆلەمێرگ، شۆڕەش ماردین، تۆڵهەڵدان، ئاخین و برووسک بە ڕیز لەدوای هەڤاڵ سەردەم بوون و منیش لە کۆتایی هەموویان بووم، نزیکەی ١٠٠ مەتر لە ڕووبارەکە دوور کەوتینەوە، لەناکاو بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک بە چڕیی فیشەکباران کراین، شوێنەکەمان زۆر نالەبار بوو، لە پشتمان ڕووبارەکە بوو و بەردەمیشمان چۆڵ بوو، سەرەتا نەماندەزانی کێ هێرشی کردووەتە سەرمان، دواتر زانیمان لەسەر گردەکانی نزیک لەو شوێنەوە بە چەکی قورس کراوینەتە ئامانج.

‘پەدەکە بۆ کوشتنمان هاتبوو’

لەڕاستییدا هێرشێکی زۆر نائەخلاقانە بوو، بێ هیچ ئاگاداریی و بێ هیچ پرسیارێک، ڕاستەوخۆ هێرشیان کردە سەرمان، ئامانجیان ئەوە نەبوو، ڕێگرییمان لێبکەن یان تەنانەت دەستگیرمان بکەن، بە هەستێکی دووژمنکارانەوە و تەنیا بە ئامانجی کوشتنمان هاتبوون، پاش تەقەکردن، هەڤاڵانی پێشەوە کەوتنە سەر زەوی، منیش خۆمم خستە سەر زەوی، هەڤاڵان تۆڵهەڵدان، ئاخین و برووسک دەستبەجێ شەهید بوون، ئەوان زۆر لە منەوە نزیک بوون، بانگم کردن وەڵامێکیان نەبوو، چونکە ئەوان لە بەر دەممدا بوون هەموو فیشەکەکان بەر ئەوان کەوت و من بریندار نەبووم، دەنگی هاوار و هەناسەی کۆتایی هەڤاڵ ئاخین، هەڤاڵ تۆڵهەڵدان و هەڤاڵ برووسکم بیست، لەو شوێنە تەختە بەردێکی زۆری تێدابوو و خۆمم لەوێ حەشاردا.

یەکەمین فیشەکباران نزیکەی ١٥ تا ٢٠خولەک  بێ ڕاوەستان و بە چڕیی بەردەوام بوو، لە ناو ئەو فیشەکبارانەدا بە دەنگی بەرز بانگم لە هەر دوو هەڤاڵان شۆڕش و سەردەم کرد، بەڵام وەڵامیان نەدامەوە، هەموو شوێنێک تاریک بوو و چاو چاوی نەدەبینی، لەو بەینە چەکەکەم کەوتبوو، پاش ئەوەی زانیم  دەنگێک لە هەڤاڵانمەوە نایەت و یەکلایەنە تەقە دەکرێت؛ زانیم هەموویان شەهید بوون، لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی شەو تا بەرەبەیان، ناوبەناو تەقەیان لێدەکردین، لەو شوێنە هیچم پێنەدەکرا و تەنیا خۆمم شاردەوە، هێرشبەرەکانم نەدەبینی، بەڵام دەنگیانم دەبیست، بەیانییەکەی بێدەنگی بەسەر ناوچەکەدا باڵی کێشا و زرێپۆشەکانی پەدەکە هاتن، لە شێوازی قسەکردن و زرێپۆشەکانیانەوە زانیم کە پەدەکەن، ڕاستەوخۆ هاتنە شوێنی ڕووداوەکە و پاشان ناوبەناو شوێنی کەمینەکەیان فیشەکباران دەکرد، دەنگی چەکی ئێم ١٦ دەهات، پاشان دەنگی ٩ فیشەک و لە دوای ئەوەی دەنگی ١٢ فیشەکم بیست، هەر جارێک دەنگی چەکێکی جیاواز دەهات، لەو کاتەدا ئەگەر هەڤاڵێکیش زیندوو بووبێ، شەهید بوو، پاشان چەکەکان یەکسەر بێدەنگ بوون.

لەو شوێنەی، کە خۆم تێدا شاردبووەوە دوو ڕۆژ مامەوە، دواتر بۆ ئەوەی بەخێرایی بگەمەوە هەڤاڵان دەرچووم، بڕیارمدا خۆم بگەیەنمە هەڤاڵان لە بادینان، بەڵام شارەزای بادینان نەبووم، بەڵام پێویستبوو زانیارییەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە بگەیەنمە هەڤاڵان، بەرەو بادینان بەڕێکەوتم و بەردەوام بەدوای هەڤاڵاندا دەگەڕام، جاروباریش گوللـە بەسەر سەرمدا دەهات و دەچوو، پێڵاوەکانیشم دڕابوون بە پێ خاوسی ڕێم دەکرد، پارچەیەکم لە جلەکانم کردبووە و بەستم بە قاچمەوە بۆ ئەوەی بتوانم ڕێ بکەم، کە تۆزێک دوورکەوتمەوە سەیری شوێنی ڕووداوەکەم کرد، هیچ خاڵێکی سەربازیی لێ نەبوو.

دوای ١٦ ڕۆژ خۆم گەیاندە هەڤاڵان

چوومە ناو دارستانێکەوە، تولەڕێیەکم لە دارستانەکەدا دۆزییەوە، بەو تولەڕێیەدا هەندێ ڕۆشتم و دواتر دوو هەڤاڵی ژنم بینی، کە لەژێر دارێکدا دانیشتبوون، کاتێک هەڤاڵانم بینی هێندە دڵخۆشبووم کە ناتوانم گوزارشتی لێ بکەم، وەک ئەوەی سەرلەنوێ لەدایکبووبێتمەوە و بەشداری پەکەکە بووبمەوە، بەدەنگێکی بەرز هاوارم کرد، هەڤاڵان ئێوە هەڤاڵن؟ ئەوانیش وەڵامیان دایەوە بەڵێ ئێمە هەڤاڵین، دووبارە هەمان پرسیارم کردەوە، دواتر ئەوەی بەسەرم هاتووە بۆم باسکردن، هەردوو هەڤاڵەکەش سەریان سووڕدەما، کە من توانیومە خۆم بگەیەنمە ئەوان، دوای ئەوەی لە هەڤاڵانم پرسی کە چەندی مانگە، ئەوکات زانیم کە ١٦ ڕۆژ بەڕێگاوەبووم، پێدەچێت ئەوەش ڕێکەوتێکی زۆر واتاداربێت، چونکە ئەو دوو هەڤاڵەی کە بینییانم یەکیان ناوی ‘هێڤی’ و ئەوی دیکەیان ناوی ‘ڕۆژ’ بوو، ئەوە واتای بۆ من دەدا، کە بەهیوایەکی مەزنەوە بەرەو ڕۆژ یاخود پەکەکەوە هەنگاوم دەنا.

دەبێت هاوکارانی دەوڵەتی تورک بزانن کە بەشێوەیەکی نامەردانە هێرشیان کرد

دیارە ئەو بۆسەیە بۆ ئەوە دانرابوو، کە بەنامەردیی هێرشمان بکەنە سەر، ئامانجیان نە بەدیلگرتن بوو نە بریندارکردن، بەڵکو ئامانجیان شەهیدکردن و لەناوبردنی گروپەکەمان بوو، ئەگەر ئامانجیان ئەوە نەبووایە لانیکەم هۆشدارییەکیان پێ دەداین، بەڵام ئەو نۆکەرانە بەو شێوەیە دەستڕێژیان لێ کردین، هەموو هەڤاڵانی ئەو گروپەمان هەتا دوایین هەناسەیان خەیاڵی ڕۆشتنیان بۆ چیاکانی دێرسیم، سەرحەد و بۆتان دەکرد، بۆ ئەوەی بگەنە کوردستانی ئازاد، ئەو هەڤاڵانە هەموو هەنگاوێکیان بەو خەیاڵەوە دەهاویشت.

هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان بەگشتیی و گەلی باشووری کوردستان بەتایبەت، گەنجانی خاوەن شەرەف و نامووس، ئەوانەی چەکی ئەم هەڤاڵانە هەڵدەگرن و خاوەنداریی لە دۆزەکەیان دەکەن، دەبێت بزانن کە نۆکەرانی دەوڵەتی تورک هێرشێکی نامەردانیان کردە سەر ئێمە، بۆیە دەبێت ئەوان چەکەکانیان هەڵبگرن و خاوەنداریی لە دۆزەکانیان بکەن، منیش هەتا دوایین هەناسەی ژیانم لەسەر ڕێی ئەو قارەمانانە دەمێنمەوە.

ش.ف

دواتر

پەرلەمانتارێک ساختەکارییەک بۆ بەرزرکردنەوەى ڕێژەى دەنگدەران ئاشکرا دەکات

پێشتر

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورك ماڵی هاوڵاتیانی برادۆستی کردە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار

دژەتیرۆر دەستبەسەرداگرتنی ٣٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند

دژەتیرۆر دەستبەسەرداگرتنی ٣٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند

12 ئاب 2022
هێرشیکی موشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا

ئەمڕۆ دووکەس لەزێی گەورەدا خنکاون

12 ئاب 2022

هه‌په‌گه‌: ٧ داگیركه‌ر سزادران، دوو سه‌نگه‌ر و درۆنێك تێکشکێندران

پرسەی شەهید ڕێزان جاوید لە مهاباد بەردەوامە

خانەوادە و پارێزەران داوای دیداری ڕێبەر ئۆجالان دەکەن

دایکی شەهید ڕێزان جاوید: سەرت هێندەی کێوی قەندیل بڵندە

پێشتر
بۆردوومانی بۆڵێ

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورك ماڵی هاوڵاتیانی برادۆستی کردە ئامانج

زۆرترین خوێندراو

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی گەریلا و سوپای تورک ببینە

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی گەریلا و سوپای تورک ببینە

12 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە گردی مام ڕەش بڵاوکردەوە، کە گەریلاکان هەڵدەکووتنە سەر سەنگەرێکی سوپای تورک و هەشت داگیرکەر...

قەسەدە تۆڵەی شەهیدانی کردەوە؛ ٢٣ سەربازی تورک کوژران

قەسەدە تۆڵەی شەهیدانی کردەوە؛ ٢٣ سەربازی تورک کوژران

11 ئاب 2022

قەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانیان بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان، سێ چالاکیی بەهێزیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە سنووری شاری ماردینی باکووری کوردستان...

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

11 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى ئازادى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک-ى لەنێوان شاخەکانى مەیمون و سینەك لەسنورى شرناخ بڵاوکردەوە، کە...

پەیامی پەکەکە بۆ شەهیدبوونی ڕێزان جاوید

پەیامی پەکەکە بۆ شەهیدبوونی ڕێزان جاوید

12 ئاب 2022

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، شەهیدکردنی فەرهاد شبلی لە باشوور و ڕێزان جاوید لە ڕۆژئاوای کوردستان دەریدەخات، کە دەوڵەتی تورک دوژمنی...

هەزاران کەس لە مهاباد بەشداریی لە پرسەی شەهید ڕێزان جاوید دەکەن

هەزاران کەس لە مهاباد بەشداریی لە پرسەی شەهید ڕێزان جاوید دەکەن

11 ئاب 2022

پرسەی شەهید ڕێزان جاوید، هاوسەرۆکی پێشووی کۆدار لە شاری مهاباد بەڕێوەچوو و هەزاران کەسیش لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدارییان...

پرسەی شەهید ڕێزان جاوید لە مهاباد بەردەوامە

پرسەی شەهید ڕێزان جاوید لە مهاباد بەردەوامە

12 ئاب 2022

پرسەی شەهید ڕێزان جاوید لە ماڵی باوکی لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و هەزاران کەس لە توێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke