سێشەممە, 21 أبر 2020 – 20:06 ڕۆژ نیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز، بڕیارە سبەینێ زیندایەکی شاری سەقز بە ناوی حسێن حەیدەری لەشاری سەقزی سەر بە پارێزگای سنە لە سێدارە بدرێت.
دەسەڵاتدارانی ئێران بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە، کە دوا سەردانی خۆیان بۆ لای ئەنجامبدەن و سبەینێ کاتژمێر ٤:٠٠ی بەرەبەیان لەسێدارە دەدرێت.
چالاکوانان و هاوڵاتیانی سەقز داوای گردبوونەوە و ناڕەزایەتی جەماوەریی دەکەن لەبەردەم زیندانی سەقزدا، بۆ ئەوەی ڕێگریی بکرێت لە جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی حسێن حەیدەری.
حسێن حەیدەری، یەکێکە لەو زیندانیانەی کە لە کاتی شکاندنی زندانەکانی شاری سەقز لەگەڵ بەشێک لە زیندانیانی دیکە توانی هەڵبێت، بەڵام دوواتر دەستگیر کراوەیەوە.
د.ع