KURDÎ
العربية
ئەرشیف
پێنج شه‌ممه‌, نیسان 15, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

“ئەگەر فەرەنسا دەیەوێت هەنگاوبنێت”

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
08/09/2020 - 3:24:15 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
ئەرشیڤ

ئەرشیڤ

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

لە نووسینی؛ سەلاحەدین ئەردەم

دوای تەقینەوە کارەساتبارەکەی بەیروت، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بووبە یەکەم سەرۆک کۆماری وڵاتانی جیهان کەخۆی گەیاندە لوبنان و بە وتنی؛ “پشتوانیی سەرلەنوێ ئاوەدانبوونەوەی لوبنان دەکەین”، هەوڵیدا مۆرال بە لوبنانییەکان ببەخشێت، دوای ئەوەش سەردانی بەغدای کرد و لەوێ ڕایگەیاند؛ “پشتیوانی لە یەکبوون و سەروەریی عێراق دەکەین”، بەمەش مۆراڵی بە عێراقییەکان بەخشی، دوای ئەمانەش لەسەر لیبیا و دەریای ناوەڕاست هەڵویستێکی چالاکی نوواند، ئەمانەش وەک هەنگاونانی فەرەنسا بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چالاکبوونەوەی نرخێندرا.

بێگومان لەم سەردانانەدا ڕۆژەڤی جیاوازیش هەبێت، بابەتە سەرەکییەکە، هۆشداریدان بە دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە-ـیە، دوای ئاڵۆزییەکانی لیبیا و دەریای ناوەڕاست، دەوڵەتی فەرەنسا دەیەوێت ناکۆکییەکان و هەوڵدانەکانی دژی دەوڵەتی تورک بباتەوە ناوجەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەو شێوەیەش هەوڵدەدات لەسەر عێراق، دەوڵەتی تورک هۆشیار بکاتەوە، فشاری بخاتەسەر و گەمارۆی بدات.

نازانرێت کە ئاستی ناکۆکییەکانی نێوان فەرەنسا و دەوڵەتی تورک چەندە بەرزدەبیتەوە، بەڵام ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەی کە لە کوردستان قڕدەکات و لە ناوچەکەش داگیرکاری دەکات، بۆ دەوڵەتی فەرەنسا گرنگە، بێگومان گرنگە ئەم دۆخەی پەیوەندی داوە بە هێرشە داگیرکاریەکانی سەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە و تیشکی خستووەتەسەر داواکارییەکانی بەرفراوانخوازیی دەوڵەتی تورک  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە ئیدارەی ماکرۆن ئەوە بزانێت، کە ئەگەر فەرەنسا دەیەوێت هەنگاوێکی وەها نوێ بنێت، ئەگەر دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چالاکتر بێت و لە دژی سیاسەتی فراوانخواز و داگیرکارانەی فاشیزمی ئەردۆغان- باخچەلی بوەستێتەوە، ئەوا چەند ئەرکێک لە سەرشانیدایە، کە لەم دۆخەدا سەربکەوێت، ئەوەی پەیوەندیی بە بزوتنەوەی کەمالیستییەوە کردووە دەوڵەتی فەرەنسایە، کە ڕێککەوتنی لەگەڵ کردووە و ناسیوویەتی، بەم شێوەیەش فەڕەنسا بوو کە دەرگای بە ڕووی پرۆسەی سیاسەتی نکۆڵیکردن و پاکتاوکردنی کورداندا کردەوە، ئەگەر ئێستا بیەوێت بە یەکگرتووانە بجوڵێتەوە و بە ئەنجامێک بگات، ئەوا دەبێت سەرەتا ئەم دەرگایە دابخات، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت بە هەڵوەشاندنەوی پەیماننامەی ١٩٢٠ی ئەنقەرەوە دەست پێبکات.

هەنگاوێکی بەمشێوەیە هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەی سەد ساڵەی فەرەنسا و دانپێدانانی بە ئیرادەی گەلی کورد و بێگومان گرنگە، تا فەڕەنسا خۆی لە کۆمەڵکوژی سەد ساڵەی کورد بێنێتە دەرەوە و دانپێدانان بە ئیرادەی کورد بە بنەما بگرێت و بیخاتە تێڕوانینی سیاسیی خۆی لە کاتی هەنگاونانی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەمەی کە کام ئیرادەی کوردی بێت و دەوڵەتی فەرەنسا کامە کورد بە بنەما دەگرێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر گرنگە.

چونکە ئێستا هێزێک بەناوی پەدەکە خۆی وەک ‘ئیرادەی کورد’ دەناسێنێت، بەڵام لەگەڵ دەسەڵاتی فاشیستی و قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە-دا لە هەموو ئاستێکدا تێکەڵاوی و ڕێککەوتنی هەیە، ئەم هێزە لە شەنگال، مەخمور و کەرکوک دژی داعش شەڕێکی جددیی نەکرد، بە پێچەوانەوە ڕێگای بۆ داعش کردەوە، بۆ داگیرکردنی جەرابلوس، باب و عەفرین لەگەڵ دەوڵەتی تورک جوڵایەوە، چاوساقیشی بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان کرد، بۆیە بە پەیوەدیکردن لەگەڵ پەدەکە بەناو ئیرادەی کورد، بەرەنگاری داگیرکارییەکانی فاشیست نابێتەوە، پێویستە دەسەڵاتەکەی ماکرۆن پێش هەموو شتێک ئەم ڕاستییە بە باشی ببینێت و لێتێبگات.

باشە لەم چوارچێوەیەدا هەڵویستی ڕاستی سیاسی پێویستە چی بێت؟ پێویستە فەرنسا کوردی وڵاتپارێز، خاوەن ئیرادەی ئازادی و بەرخۆدێر، بۆخۆی بەبنەما بگرێت، دەبێت پەیوەندی بەو کوردانەوە بکات کە لە سوریا، عێراق و تورکیا دژی داعش هەزاران شەهیدیان دا و داعشیان کە بووبوو بە دێوەزمەی سەر مرۆڤایەتی تێکشکاند، بۆ ئەمەش، با بە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی لێپرسینەوەکانی بۆ کۆمەڵکوژییەکەی ٢٠١٣ی پاریس، دەست بەکار بکات، دەبێت ئەردۆغان و هاکان فیدان وەک تاوانباری تیرۆری نامەردانەی سێ ژنە تێکۆشەری کورد بناسێت و دادگاییان بکات، کاتێک ئەمەی کرد، ئەو کاتە ڕێککەوتنێکی راستی لەگەڵ کورد کردووە و ئیرادەی کوردی بە ڕاستی قبوڵ کردووە.

تا ئەو کاتەی ڕاستییەکانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریسی ئاشکرا نەکردووە، ناتوانێت لەدژی دەسەڵاتی فاشیست و داگیرکەری ئاکەپە-مەهەپە هەڵویستێکی ڕاست و ئەنجامدار بنوێنێت، فەرەنسا کە بە پەیمانی ١٩٢٠ی ئەنقەرە، ڕێگەی بۆ دامەزرانی دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک کردەوە، بێگومان ناتوانێت بە شاردنەوەی ڕاستییەکان لەدژی زیهنییەت و سیاسەتی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە، ئەگەر لەگەڵ پەدەکەوە ڕێککەوتن بکات، ناتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەنگاری مشەخۆرییەکانی دەوڵەتی تورک ببێتەوە، بە پێچەوانەوە، هەنگاوەکەی خزمەت بە دەوڵەتی تورک و پەدەکەی هاوکاری دەکات.

ئاشکرایە کە ئەم هێزانە چون بەدوای کاریگەری سیاسی لەو جۆرەن لە ناوچەکەدا و چون لە هێرشێکی یەکگرتووانەدان لە دژی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد- پەکەکە، لە هەفتانین تا خواکورک ڕێککەوتنی ئاکەپە-مەهەپە-پەدەکە دژی پەکەکە و بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان ئاشکرایە، دەیانەوێت ئەو هێرشانە بگەیننە قەندیل و کۆتایی بە مەیدانەکانی جێگربوونی پەکەکە بێنن، لەلایەکی دیکەشەوە بە گەیاندنی خۆیان بە شەنگال، دەیانەوێت کۆمەڵکوژییەکەی داعش تەواو بکەن.

بەرچاوە کە لە هێڵی شەنگال-موسل-تلعەفەر ئامادەکاریەکی گەورە بۆ داگیرکەری هەیە، کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، عێراق، دەوڵەتی تورک و پەدەکە، قۆناغی بازرگانی لەسەر ئەم بنەمایەیە، بەڵام ناکۆکیی بەرژەوەندییەکانیان و جیاوازیی سیاسەتەکانیان ئەم بابەتەی تووشی ئاستتەنگی کردووە، بۆیەش هەندێک لە کاربەدەستانی ئەمریکا داوای یەکێتییان کرد و لەژێر ناوی بەرنەگاربوونەوەی تیرۆر شاردیانەوە، داوا لەو هێزانە دەکرێت کە ناکۆکییەکانی نێوانیان بەلاوە بنێن و بەشداری سیاسەتەکانی ئەمریکا ببن.

ئاشکرایە کە کاربەدەستانی ئەمریکا دەیانەوێت لە ئەو هێڵەدا، ڕێڕەوێکی سونە دروست بکەن و ‘هیلالی شیعە’ بە سەرکردایەتی ئێران ببڕنەوە، دەسەڵاتی هەنووکەیی عێراقیش لە خەونی ئەوەدایە کە دەسەڵاتی پێشوو بگەڕێنێتەوە، خەون و حەساباتەکانی پەدەکەش جیاوازە، دەیەوێت لە شەنگالەوە خۆی بگەینێتە دێرک و قامشلۆ و سەروەری خۆی بەسەر بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان بسەپێنێت، دەوڵەتی تورکیش حەسابێک وەک ئەمریکا دەکات و دەیەوێت لە زاخۆ تا شەنگال و موسل-کەرکوک بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی، بەم شوەیەش دەیەوێت ڕۆژئاوا، باکور و باشوری کوردستان بە هەموو شێووەیەک لێک داببڕێت و پەیوەندییەکانی نێوانیان بپچڕێنێت.

ئەگەر ئەم هێزانەی کە ناویان هاتووە، دەستوبرد ناکەونە جوڵە، هۆکارەکەی جیاوازیی بەرژەوەندیی و حەساباتەکەیانە، ئێستا لەسەر داوای ئەمریکا مامڵەیەکی گەورە لە نێوان ئەو چوار هێزە هەیە و هەوڵدەدەن ڕێکبکەون، بێگومان کاتێکیش ڕێککەوتن دەست بە جوڵە دەکەن، ئەگەر فەرەنسا ئەم دۆخە نەبینێت و بە شێوەیەکی ئاشکرا لە بەرامبەر ئەم پیلانە مەترسیدارە نەوەستێتەوە، ئەو کاتە سەردانەکەی بۆ عێراق بێ واتایە و بۆ ئەم پیلانەیە، لە داهاتوویەکی نزیکدا، دەبینرێت کە دەسەڵاتەکەی ماکرۆن چەندە لەو ڕاستییە تێگەیشتووە و چون لێی نزیک دەبێتەوە.

 سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا

ب.ک

دواتر

تەواونەکردنی هەشت کیلۆمەتر ڕێگا هاوڵاتیانی ئاغجەلەری هێنایە شەقام

پێشتر

هندستان سەربازانی چین بە بەزاندنی سنوور تۆمەتبار دەکات

بابەتی پەیوەندیدار

گروپی ٦٠ـەم بەردەوامی بە چالاکیی مانگرتنی مەخمور دەدەن

گروپی ٦٠ـەم بەردەوامی بە چالاکیی مانگرتنی مەخمور دەدەن

15 نیسان 2021
بەهۆی نووسراوی سەر دیوار سەربازانی تورک هەڵیانکوتایە سەر گوندێک

بەهۆی نووسراوی سەر دیوار سەربازانی تورک هەڵیانکوتایە سەر گوندێک

15 نیسان 2021

دوای شەش ساڵ دەستووری هەرێم کەوتەوە ڕۆژەڤەوە

لە تەقینەوەیەکدا لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا و چواریش بریندارن

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی پێی نایە ١٤٠ـەمین ڕۆژەوە

پژاک بۆ ساڵیادی تیرۆر کردنی دوو وڵاتپارێز ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

پێشتر
هندستان سەربازانی چین بە بەزاندنی سنوور تۆمەتبار دەکات

هندستان سەربازانی چین بە بەزاندنی سنوور تۆمەتبار دەکات

زۆرترین خوێندراو

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

14 نیسان 2021

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی بێنێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا، دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی...

مەزڵوم عەبدی،-فەرماندەی قەسەده

مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بڵاوكردەوە

14 نیسان 2021

مەزڵوم عەبدی، ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی ئێزدییەكان بنەمای پێكەوە ژیانە لەسەرانسەری سوریایە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات – قەسەدە، بەبۆنەی...

دوو داگیرکەر لە هەفتانین سزادران

دوو داگیرکەر لە هەفتانین سزادران

14 نیسان 2021

لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەفتانین، دوو داگیرکەر سزادران. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی...

ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانی: ئەردۆغان جینۆسایدێکی نوێ بەڕێوەدەبات

ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانی: ئەردۆغان جینۆسایدێکی نوێ بەڕێوەدەبات

14 نیسان 2021

ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانیی، ڕەخنەی لە بێدەنگیی وڵاتەکەی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەگرێت، لە بەرامبەر ئەو جینۆسایدە نوێیەی ئەردۆغان بەڕێوەی دەبات. ئەمڕۆ لەمیانی...

هێزێکی سەربازی ڕوسیا

دوای کشانەوەیان هێزەکانی ڕوسیا گەڕانەوە بۆ شەهبا

14 نیسان 2021

دوای ئەوەی دوێنێ هێزەکانی ڕوسیا، لە خاڵەکانی خۆیان لە شەهبا کشانەوە، ئەمڕۆ گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان. یەکینەکانی ڕوسیا کە دوێنێ لە...

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تورکیا دەخاتە ناو لیستی ڕەشی تاوانی جەنگەوە

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تورکیا دەخاتە ناو لیستی ڕەشی تاوانی جەنگەوە

13 نیسان 2021

کەنەدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو مۆڵەتەکانی هەناردەکردنی تەکنەلۆژیای درۆنی کەنەدی بۆ تورکیا، یەکەم هەنگاوی لە دژی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەنقەرە هەڵگرت،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke