شەممە, 2 يون 2018 – 17:15 ڕۆژنیوز ـ بادینان
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى نێوان دێرهبونێ – زاخۆ، پێکدادان له‌نێوان بارهه‌ڵگرێک و پیکابێکدا ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت که‌س بوونه قوربانى.
مقه‌ده‌م ئازاد ته‌ها، وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک به ڕۆژنیوزى وت: له ڕووداوه‌که‌دا شه‌ش که‌س بریندار بوون و منداڵێکى ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ-یش گیانى له‌ده‌ستداوه.
وتیشى: هه‌موو قوربانییه‌کان ئه‌ندامى یه‌ک خێزان بوون و برینداره‌کان گوێزرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ک.ک/س.ش.گ