بارزانی كوڕی سێیەمی دەخاتە شوێنی كوڕی یەكەم

بەپێی زانیاریی میدیاكانی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی كوڕێكی خۆی دەخاتە شوێنی مەسرور بارزانی  کوڕە گەورەی و دەیكاتە ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.


لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی، كوڕی گەورەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكەی كردە كاندید بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و بوون بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كە مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری (بەرپرس) ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، میدیاكانی هەرێمی كوردستان باس لە جێگرەوەی مەسرور بارزانی دەكەن وەكو ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكانی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق، وەیسی بارزانی-ی كوڕی دەكاتە شوێنگرەوەی كوڕەكەی دیكەی وەكو ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش.

وەیسی بارزانی، كوڕی سێیەمی مەسعود بارزانییە، لەئێستادا فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆری پارتی دیموكراتی كوردستانە.

لە بڕیارەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی پ.د.ک-دا، جگە لە دیارییكردنی مەسرور بارزانی (كوڕە گەورەی مەسعود بارزانی) وەكو كاندید بۆ سەرۆكی حكومەت، نێچیرڤان بارزانی (برازای مەسعود بارزانی) كرایە كاندید بۆ بوونە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە پێشتر مەسعود بارزانی خۆی ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبرد.

ش.ف