پێنجشەممە, 13 سبت 2018 – 20:12 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئه‌مڕۆ، برێت ماکگۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە لە هاوینەهەواری پیرمام.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی دوایین هەوڵەكان بۆ پێکهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دانیشتنی ١٥ی ئه‌م مانگه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ كردووە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌که‌دا، ڕۆشنایی خراوەتە سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان و جه‌ختیش له‌سه‌ر “هەماهەنگیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی دژ به داعش كرایه‌وه”.
ب.ل