ڕۆژنیوز- سۆران
ئه‌گه‌رچی له‌سنووری ئیداره‌ی سۆران، ڕووبه‌رێكی فراوانی زه‌وی به‌پیت بۆ چاندنی به‌روبوومی هاوینه و زستانه هه‌یه، به‌ڵام له‌وه‌رزی زستاندا هیچ به‌رهه‌مێكی ناوخۆیی له‌بازاڕه‌كانی سۆران بوونی نیه، جووتیاران هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌بوونی خانووی پلاستیكی و حكومه‌تیش ده‌ڵێت: هانی خێرخوازان ده‌ده‌ین هاوكاریی جووتیاران بكه‌ن له‌دانانی خانووی پلاستیكیی و به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومی زستانه.
شارۆچکەی سۆران خاوەنی نزیكەی سێ هەزار دۆنم زه‌وی به‌راو و دێمییە و به‌وته‌ی جووتیارانی ناوچەكە، حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه له‌هاوكاریكردنی جووتیاران بۆئه‌وه‌ی بتوانن خانوی پلاستیكی دروست بكه‌ن و تیایدا به‌روبومی هاوینه له‌زستاندا به‌رهه‌م بهێنن.
ئه‌كره‌م عەبدوڵا، هه‌م جووتیاره و هه‌میش فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سۆرانه، یه‌كێكه له‌و جووتیارانه‌ی گیرۆده‌ی ده‌ستی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی حكومه‌ته و ده‌ڵێت: له‌سنووری سۆران ده‌یان جوتیاری نمونه‌یی هه‌یه، كه ده‌توانن له‌هه‌موو وه‌رزێكی ساڵدا جۆره‌ها به‌روبوومی خۆماڵیی به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵام كاتێك حكومه‌ت هاوكارنییه، ئیتر جووتیار توانای نابێت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌موو پێدوایستیه‌ك دابینبكات.

ئه‌و جووتیاره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، جووتیار توانای نییه به‌ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی حانووی پلاستیكی دابنێت، چونكه له‌لایه‌ك تێچووی زۆره و له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌ترسییان هه‌یه حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بازاڕیان بۆ دروست نە‌كەن تاكو به‌رهه‌مه‌كانیان تیادا ساغ بكه‌نه‌وه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ده‌ستی جوتویاران نه‌گرێت و دۆخه‌كه هه‌روا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا كه‌رتی كشتوكاڵیی له ناوچه‌كه‌دا ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
جووتیاران دەڵێن، ئه‌گه‌ر له‌ڕووی خانووی پلاستیكیی و بابازاڕكردنه‌وه هاوكارییان بكرێت، ئه‌وان ده‌توانن به‌روبوومی هاوینه و زستانه به‌رهه‌م بهێنن و چاویان له به‌روبومی وڵاتانی ده‌ره‌وه نابێت.
ڕووبه‌ری شیاو بۆ چاندنی به‌روبوومی هاوینه و زستانه له سنووری سۆران دوو هەزار و ٧٤٦ دۆنمه له هه‌ردوو زه‌وی به‌راو و دێمی، كه‌وا زۆرینه‌ی جووتیاران پشت به به‌روبومی هاوینه ده‌به‌ستن به‌تایبه‌ت ته‌ماته و خەیار، له‌زستانیشدا پشت ده‌به‌ستن به‌به‌رهه‌م هێنانی به‌روبومی دانه‌وێڵه به‌تایبه‌ت گه‌نم و جۆ.
حه‌كیم باڵه‌كی، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سۆران بە ڕۆژنیوزی وت: جووتیاران زیاتر پشت به‌به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی دانه‌پۆشراو ده‌به‌ستن، به‌رهه‌می داپۆشراو كه‌مه چونكه خانووی پلاستیكیی نییه، ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌وه‌رزی زستاندا جووتیاران بێ کار بن و سه‌دان كه‌س كاروكاسبی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

“له‌دوو ساڵی ڕابردوو جووتیارێك له‌ژێر خانووی پلاستیكییدا به‌روبوومی هاوینه‌ی تاقیكردووەته‌وه و سه‌ركه‌وتوانه تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی كۆتایی پێهێناوه، ئه‌مه‌ش مانای وایه زه‌وی كشتوكاڵیی له سۆران شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی خانووی پلاستیكی تێدا دابنرێت و جووتیاران به‌رهه‌می زستانه‌شیان هه‌بێت، به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌وان هه‌ر خانوویه‌كی پلاستیكی له‌سۆران ده‌توانێت ١٠ تۆن خیار به‌رهه‌م بهێنێت” حه‌كیم باڵه‌كی وای وت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سۆران وتیشی: ساڵانه چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌نێرین بۆ وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكرێت و په‌ره به‌خانووی پلاستیكی بده‌ن، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی ڕێگره له‌به‌رده‌م هاوكارییكردنی جوتیاران، بەڵام له‌ڕێگه‌ی خێرخوازانەوە له‌سه‌ر هێڵین بۆ دانانی چه‌ند خانویه‌كی پلاستیكی بۆ جووتیاران.
س.س