بانگهێشتنامە بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەینێ بڵاوکرایەوە

گروپێک لە ئەندامانی تەڤگەری ئازادی لە شاری سلێمانی، هەڵمەتێکیان بۆ بڵاوکردنەوەی کارتی بانگهێشتنامە بۆ بەشداری هاوڵاتیان لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێ ئەنجامدا، کە بڕیارە دژی ڕفاندنی ئۆجالان و گۆشەگیرکردنی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەڤگەری ئازادیی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی کارتی بانگهێشتنامەی بۆ خۆپیشاندانی سبەینێ ١٥ شوبات بەڕێوەبرد.

گرووپەکە لە ١٢ ئەندامی تەڤگەری ئازادیی پێکهاتبوون، زیاتر لە هەزار کارتی بانگهێشتانەمەیان بڵاوکردەووە.

لە بانگهێشتنامەکاندا داوای بەشداریکردنی هاوڵاتیان لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێ ڕۆژی شەمە ١٥ شوبات کراوە، کە ئامانج لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتی دەربڕینە دژی گەلەکۆمەی ١٥ی شوباتی سەر ئۆجالان و گۆشەگیرکردنی.

ئەمە لە کاتێکدایە، خۆپیشاندانەکەی سبەینێ، کاتژمێر ٠٢:٠٠ لە شاری سلێمانی، لە سەهۆڵەکەوە بۆ باخی گشتی بەڕێوەدەچێت.

س.ح