KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئاب 9, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

باڵەكایەتی بە مینی مەترسییدار تەنراوە

  ڕۆژنیوز - باڵەکایەتی
22/05/2022 - 7:51:29 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

باڵەكایەتی بە یەكێك لە پڕترین ناوچەكانی كێڵگەی مینی مەترسییدار دادەنرێت لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، زۆرترین كێڵگەی مینی لێیە و ساڵانە چەندین كەس دەبنە قوربانیی مین و تەقەمەنییە نەتەقیوەكان و بەوتەی بەرپرسانی دەزگای مین، كێڵگە مینەكان زۆر زیاترن لە تیمەكانی هەڵگرتنەوەی مینەكان، بۆیە پرۆسەی هەڵگرتنەوەی مینەكان بە سستی دەڕوات.

بەهۆی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق – ئیران باڵەكایەتی كە سنووری هەر چوار چارەدێی سمیلان، گەڵاڵە، قەسرێ، حاجی ئۆمەران و شارۆچكەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە زۆرتریت كێڵگەی مینی لێیە كە بریتین لە ١٩٢ كێڵگەی مین.

مام ڕەسو شنۆ، یەكێك لە قوربانیانی مین دەڵێت، باڵەكایەتی زۆرترین كێڵگەی مینی لێیە، بەجۆرێك كە لەدوای ڕاگواستنی خەڵكی باڵەكایەتی بۆ كۆمەڵگە زۆرەملێكان و گەڕانەوەیان بۆسەر گوند و دێهاتەكانیان، كە گەڕاینەوە هەموو باخ و گوندەكانمان پڕكرابوون لە مین، بۆیە ڕێژەیەكی زۆر خەڵك و ئاژەڵ بەر مین كەوتن، خۆمان بەشێوەیەكی خۆبەخشانە وەك كارێكی مرۆیی هەستاین بە خاوێنكردنەوەی كێڵگە مینەكان لە باڵەكایەتی، چونكە لەو كات هیچ دەزگایەكی مین و تەقەمەنی نەبوو كە هەڵیان گرێتەوە.

مام ڕەسو شنۆ

“من حەوت جار بەر مین كەوتووم بەجۆرێك سێجار قاچێكم بەر مین كەوتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژیانی خەڵكم لا گرنگتربووە لە ژیانی خۆم، بەردەوام بوومە لە مین هەڵگرتنەوە و پاككردنەوەی زەوییەكانی باڵەكایەتی و ئێستاش كە دەزگای مین هەڵگرتنەوە هەیە، زۆر بەكەمی ئەم كارە دەكەم تەنیا ئەگەر مینێك یان تەقەمەنیەك لە شوێنێكی مەترسیدار هەبێت پوچەڵی دەكەمەمەو،ە بەم دوایانەش لە شوێنی كاركردنی دەزگای مین، مینم دۆزیوەتەوە كە بەجێهێڵدرابوو” مام ڕەسو شنۆ وای وت.

لەبارەی هەڵگرتنەوەی مینەوە، موخلیس شەریف، بەرپرسی چالاكاكییەكانی دەزگای مین بۆ رۆژنیوز وتی: لە باڵەكایەتی كێڵگە مینەكان زۆرن و زۆر نزیكن لە ئاوەدانییەكان و شوێنەكانی نیشتەجێبوون، ئێمە لە دەزگای مین و ڕێكخراوەكانی هەڵگرتنەوەی مین بە بەردەوامی سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی مینەكانین، بەڵام كێڵگە مینەكان زۆر زیاترن لە تیمەكانی هەڵگرتنەوەی مینەكان، بۆیە پرۆسەی هەڵگرتنەوەی مینەكان و خاوێنكردنەوەی كێڵگە مینەكان زۆر بە سستی دەڕوات.

موخلیس شەریف

بەوتەی عەلی عبدولڕەحمان، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی كاروباری مین، باڵەكایەتی زۆرترین رڕێَژەی زەوی پیسكراوە بە چاندنی مین و تەقەمەنی، كە لە ساڵانی شەڕی نێوان عێراق ئیران مینەكان چێنراونو دەڵێت: تا ئێستاش ئاسەواری ئەم مینانە بە خراپی بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵكی ناوچەكەوە ماوەتەوە و ساڵانە چەندین ڕووداوی نەخوازراوی مین هەیە لە سنورەكە.

عەلی عبدولڕەحمان

دەشڵێت: لە هەرێمی كوردستان سنوری باڵەكایەتی لە پلەی دووەم دێت لە زۆری ڕێژەی مین و هەروەها، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمە لە هەبوونی ترسناكترین جۆری مین و تەقەمەنی نەتەقیو.

لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت ناوچە سنوریەكان تاكو ئێستا ١٣ هەزار و ٥١٣  كەس بونەتە قوربانی  مین و تەقەمەنیەكان و شەهید و برینداربوون و لە سنووری پارێزگای هەولێر سێ هەزار و ٧٧٣  كەس بونەتە قوربانی و وە بە تەنیاش لە سنوری باڵەكایەتی هەزار و دوو کەس بونەتە قوربانیی.

 

1 داخستن 22
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

16.

17.

18.

19.

20.

21.

22.

س.س

دواتر

ڕۆژەڤ

پێشتر

“ئیسلام سزای توندی بۆ ئەو كەسانە داناوە سامانی گشتی بەفیڕۆ دەدەن”

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران تەقە لە كۆڵبەران دەكات و كوژراو و بریندار هەیە

سوپای پاسداران تەقە لە كۆڵبەران دەكات و كوژراو و بریندار هەیە

9 ئاب 2022
لە ئەنجامى بۆردومانى دەوڵەتى تورک لە تل تەمر هاوڵاتیەک شەهیدبوو

لە ئەنجامى بۆردومانى دەوڵەتى تورک لە تل تەمر هاوڵاتیەک شەهیدبوو

9 ئاب 2022

ئاگرێكی گەورە لە باڵەكایەتی كەوتەوە و گومان دەكرێت بە مەبەست كرابێتەوە

ئەو کەسانەى ئاسنى تاوەرى کارەباکانى سنورى گەرمیانیان دەدزى دەستگیرکران

بەشێك لە خوێندنگەكانی سۆران مەترسی داڕوخانیان لەسەرە

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

پێشتر
“ئیسلام سزای توندی بۆ ئەو كەسانە داناوە سامانی گشتی بەفیڕۆ دەدەن”

"ئیسلام سزای توندی بۆ ئەو كەسانە داناوە سامانی گشتی بەفیڕۆ دەدەن"

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە شاخى ئامێدى بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش داگیرکەری تورک دەکوژرێت....

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

8 ئاب 2022

وەزیرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕایگەیاند، ئێمە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی ستاتۆیەکی کوردی دەستوەردان لە سوریا دەکەن و دةلَيَت: ئێستا لە...

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

8 ئاب 2022

ڕۆژنیوز- بەغدا چاودێرێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمێکی ئەمنی تورکیا چوونەتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێم"پەدەكە"دا...

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

8 ئاب 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، خواکورک، کوردینە، جودى و ئامێدى ١٤ سەربازى...

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

9 ئاب 2022

لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ، وڵات شەهموس كایا، بۆ بەرزكردنەوەی ورەی خەڵكی ئامەد و بەرپەرچدانەوەی دوژمن و  یادكردنەوەی جەماوەری...

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

8 ئاب 2022

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگای درۆنی (CH4) کە دروستکراوى ھێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمانە چاودێریی جموجوڵی پاشماوەى چەتەکانى داعش دەکەین و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke