KURDÎ
العربية
ئەرشیف
دوو شه‌ممه‌, ئازار 1, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

برایەکی سەردەشت عوسمان: تۆمەتەکانی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان دەبێتە بەڵگە

  Roj News
28/03/2020 - 5:42:07 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
برایەکی سەردەشت عوسمان: تۆمەتەکانی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان دەبێتە بەڵگە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

چوؤرشەممە, 25 مار 2020 – 15:32  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

بەکر عوسمان، برای ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو “سەردەشت عوسمان”، لە نووسینێکیدا بەناوی ‘گومان و تۆمەتەکانی تیرۆر و کوشتنی ڕۆژنامەنووسان دەبێتە بەڵگە’، تیشک دەخاتە سەر ڕاگەیەندراوە دژ بەیەکەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی دەزگای دژە تیرۆری پارتی و یەکێتی، کە لە یەکێک لەو ڕاگەیەندراوانەدا، دژە تیرۆری یەکێتی وتبووی:”مەسرور باسی سەروەری و جێبەجێکردنی یاسا دەکات، ئێمەش پێمان باشە یاسا سەروەر بێت و هەموو ئەوانەی کاری لاساریی و کوشتن و بەرتیلخۆری ئەنجامدەدەن، بچنە بەردەم یاسا، بۆنمونە جەنابی برا گەورە لەسەر دۆسیەی سەردەشت عوسمان و باوکی لەسەر دۆسیەی ۳۱ ی ئاب و باپیریشی لەسەر دۆسیەکانی کوژرانی محەمەد هەرسین و فاخر مێرگەسوری و سولەیمانی موعینی و د.شڤان دادگایی بکرێن”.

بەکر عوسمان، دەنووسێت:”ئەو دوو بەیاننامە تۆمەتبارکردن نین، بەڵکو تاوانبارکردنی ڕاستەوخۆن، ئەوە ئاشکرا کردنی زانیارییە نهێنیەکانیانە، لە دۆسیەی سەردەشت عوسمان بەڕۆشنی وەک بەڵگە و نموونەیەکی تیرۆر و کوشتنی ڕۆژنامەنووس بەدەستی  دەزگای پاراستنی پارتی “وەک بەڵگە و نموونە” هێنراوەتەوە بۆ تاوانبارکردنی ئەو دەزگایە و بەرپرسە باڵاکانی”.

دەشنووسێت”سەبارەت بە دۆسیەی تیرۆری سەردەشت عوسمان، ئەو تۆمەتبارکردن و تاوانبارکردنە فەرمیەی دەزگایەکی ئەمنی لە ئاستی ڕاگەیاندنی فەرمی، پشتڕاستکردنەوەی گومانەکانی پێشووتری ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە”.

ئەو برایەی سەردەشت عوسمان، جەخت دەکاتەوە، کە دۆسیه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوس ‘سه‌رده‌شت عوسمان’ لای ئەوان و ئازادیخوازانی كوردستان به‌كراوه‌یی ماوەتەوە، “تا ئه‌و كاته‌ی تاوانباران ئاشكرا ده‌كرێن و ده‌درێنه‌ دادگایه‌كی عادلانه‌ و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ هەر بە کراوەیی دەمێنێتەوە”.

هەروەها، دەنووسێت”دوای نزیکەی ١٠ ساڵ لە تیرۆری سەردەشتدا دووبارە پێ لەسەر مافەکانی خۆمان وەک خانەوادەی سەردەشت و مافی سەرەتایی خەڵکی کوردستان لە ئازادی و پاراستنی ئەمنیەت و ژیانی تاکەکانی کوردستان دادەگرینەوە. بۆ جاری چەندەم خواستەکانمان بۆ  داداگاییکردنی بکوژانی سەردەشت و ئەوانەی لەپشتی بڕیاری تیرۆرەکەی وەستاون بە دەنگی بەرز ڕادەگەینین”.

دەشڵێت:”ئێستا جارێکی تر دۆسیەی سەردەشت و سۆران و کاوە و وەدات و  زۆرێک لە تاوان و دۆسیەکانی تر لەسەر مێزی هەموو لایەن و کەسێکە، کە ئیدعای هەیە بۆ باشکردنی ژیان و ئایندەی کۆمەڵگای کوردستان.ئەو دۆسیە هەموو لایەک دەخاتە بەردەم بەرپرسیارەتییەکی مێژوویی گەورە”، دەشپرسێت: ئیشی حزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان لەبەرامبەر ئەو بەرپرسیارتیەچییە؟ ئەی ئیشی داواکاریی گشتیی و پارلەمان و مافی مرۆڤ نییە لەو بانگەشانە بکۆڵنەوە؟.

 

ش.ف

دواتر

سەربازێکی سوپای تورک لە سەرێکانی خۆی کوشت

پێشتر

لە هەفتانین سەربازێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار

شۆفێرانی مەرزی سەیرانبەن کێشەکانیان دەگەیەننە ئەنجومەنی پارێزگا

شۆفێرانی مەرزی سەیرانبەن کێشەکانیان دەگەیەننە ئەنجومەنی پارێزگا

1 ئازار 2021
عومەر بارتان

خانەوادەی عومەر بارتان زانیاری نوێ لەسەر ڕادەستکردنی ئاشکرا دەکەن

1 ئازار 2021

هونەرمەندێكی میللی هەولێر بەهۆی نەبوونییەوە لە شەقامەکاندا ڕۆژ دەکاتەوە

بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی٣٠ هەزار دۆلاری ساختە  ٥ کەس دەستگیرکران

ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە هێرشکردنە سەر غالب محەمەد ئاشکرابوو

لە ئاسمانی شەنگال جوڵەی فڕۆکە جەنگیی و سیخوڕییەکان زیادیان کردووە

پێشتر
لە هەفتانین سەربازێک کوژرا

لە هەفتانین سەربازێک کوژرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

غالب محەمەد

ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە هێرشکردنە سەر غالب محەمەد ئاشکرابوو

28 شوبات 2021

ناسنامەی ئەو تۆمەتبارەی هێرشی کردە سەر غالب محەمەد، ئاشکرا بوو، کەسەکە "چەکداری پەدەکە بووە و پێشینەی تاوانی هەیە" و دوای...

پارێزگایەکی نموونەیی لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت

پارێزگایەکی نموونەیی لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت

28 شوبات 2021

هەڵەبجە دەبێتە یەکەم ئەزموومی بەڕێوەبردنی ژن لە باشووری کوردستان، ئەو شارەی کە ژنان لە لوتكەی بەڕێوەبردنی دامەرزاوە حکومیەکاندان تیایدا، کەچی...

شێروان لە بنکەیەکی پۆلیس-ئەرشیڤ

بە تۆمەتی ناوزڕاندنی ئاسایش، شێروان شێروانی برایە بنکەیەکی پۆلیس

28 شوبات 2021

ئەمڕۆ بە تۆمەتی ناوزڕاندنی ئاسایش، شێروان شێروانی بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر، برایە بنكەی پۆلیسی خانەقا لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەلێر. بەشدار...

گەریلایەکی عەرەب بانگ لە گەنجانی عەرەب دەکات ئاپۆ و پەکەکە بناسن

گەریلایەکی عەرەب بانگ لە گەنجانی عەرەب دەکات ئاپۆ و پەکەکە بناسن

27 شوبات 2021

گەریلایەکی عەرەب لە دێرەزور باس لە ڕۆڵی ژنانی ناو پەکەکە دەکات و بانگ لە گەلانی عەرەب دەکات بەشداری ڕیزەکانی گەریلا...

کەسوکاری بارزانی لەبەردەم پزیشکی دادوەری هەولێردا

“ئاسایش وتی بارزانمان دەستگیردووە، ئێستا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و گولـلەباران کراوە”

27 شوبات 2021

ڕۆژی ١٠ی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو، هاوڵاتییەك لەماڵەكەی دەچێتە دەرەوە و دوای كاتژمێرێك تەلەفۆنەكەی دادەخرێت، ئەوکات ئاسایش وتووییەتی ئەوان دەستگیریان...

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەداتە باڵیۆزانی ئێران و تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەداتە باڵیۆزانی ئێران و تورکیا

28 شوبات 2021

سەرۆکی پەرلەمانی عیراق هۆشداری دەداتە نوێنەری هەندێک لە وڵاتان لە عێراق و داواکارە دەست وەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی عێراق و خۆیان...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke