بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سەر ڕووداوێكی هاتووچۆی شەوی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای نێوان هه‌ولێر-سلێمانی بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند، خۆی سه‌لامه‌ته و له‌ناو ڕووداوه‌كه‌دا نه‌بووه، به‌ڵکو به‌شێك له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی برینداربوون.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: شەوی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای سماقولی نزیك شارۆچكه‌ی كۆیه ڕووداوێكی هاتوقچۆ له‌نێوان دوق ئۆتۆمبێل ڕوویدا، كه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان خانه‌واده‌ی دكتۆر ڕه‌هێڵ فه‌ره‌یدوونی تێدابوو، له ڕوداوه‌كه‌دا كه‌سێك كۆتایی به‌ژیانی هات، كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ر بوو، ژماره‌یه‌ك سه‌رنشینی دیكه‌ش برینداربوون، كه له نێو برینداره‌كاندا ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی بریكاری وه‌زاره‌تیشی تێدایه.
شەوی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتیی هاوتووچۆی کۆیە لەسەر ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند، کە ڕەهێڵ فەرەیدوون لە ڕووداوەکەدا برینداربووە، بەڵام نووسینگەکەی دەڵێت: د.ڕەهێڵ فەرەیدوون خۆی سه‌لامه‌ته و سه‌رنشین نه‌بووە له ڕووداوه‌كه‌دا، نیگه‌رانیی و خه‌مباری خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی كه‌سێك له ڕووداوه‌كه‌دا ده‌ربڕی و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كایان كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست.
ب.ل