یەکێک لە بریندارانی بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
ڕۆژی ١٥ی حوزەیران دەوڵەتی تورکی داگیرکەری دوو جار بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان بینای ئەنجومەنی گەلی لە شەنگال و دووکانەکانی دەوروبەری بۆردومان کرد لە ئەنجامدا منداڵێک شەهید بوو و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی ئیبراهیم دەرویش عەبدی کە لە نەخۆشخانەیەکی موسڵ چارەسەری وەردەگرت شەهید بوو و بڕیارە تەرمەکەی لە شەنگال بەخاک بسپێردرێت.
ها-غ