بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستداوە وپێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە بریکاری وەزیری تەندروستیان لە نێودایە.
بەڕیوەبەرایەتی هاتووجۆی کۆیە لە زاری ڕەوەند مدیر، ئێشکگر لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە لە ڕێگەی سماقوڵی لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا لاندکرۆزەر و کامری ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویداوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیەکەلە ڕووداوەکەدا، کەسێک گیانی لە دەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون یەکێک لە بریندارەکان ڕەھێل فریدون، بریکاری وەزیری تەندروستییە.
ها-غ