بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان: خەبات و تێكۆشانی هەڤاڵ هەڵمەت لەبیرناكەین

بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەرگیز خەبات و تێكۆشانی هەڤاڵ هەڵمەت لەبیرناكەین و بەردەوامی بە خەباتە ڕەواكەی دەدەین تا بەدیهێنانی مافە ڕەواكانمان.


لەپەیامێكدا بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان وێڕای گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بە كەس و كار و هەڤاڵانی شەهید دیار غەریب، دووپاتی دەكاتەوە دیار غەریب تێكۆشەر و قارەمان و سیاسەتمەدار و خەباتگێڕبوو، هەرگیز خەبات و تێكۆشانی هەڤاڵ هەڵمەت لەبیرناكەین و بەردەوامی بە خەباتە ڕەواكەی دەدەین تا بەدیهێنانی مافە ڕەواكانمان.

دەقی پەیامەكەی بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهید بوونی هەڤاڵ دیار غەریب محەمەد-ئەندامي كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆما جڤاكین كوردستان و هاوسەرۆكی پێشووی پارتــی چارەسەری دیموكراتی كوردستانمان پێگەیشت بەڕاستی هەواڵێكی زۆر ناخۆش و جەرگ بڕبوو. 

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمى خۆمان ئاراستەی كەجەكە و هەڤاڵان و هاوسەنگەران و گشت كەس و كاری شەهید دەكەین .

شەهیدی نەمر دیار غەریب تێكۆشەر و قارەمان و سیاسەتمەدار و خەباتگێڕبوو، خەمخۆری گەلی كوردستان و ئاشتیخوازبوو، شەهیدی سەركردە تا دواسات لەپێناو ئاشتی و دیموكراسی و ڕزگاركردنی كوردستان تێكۆشی و خەباتی كرد، بۆیە ئێمە وەكو بزوتنەوەی نوێبوونی كوردستان هەرگیز خەبات و تێكۆشانی هەڤاڵ هەڵمەت لەبیرناكەین و بەردەوامی بە خەباتە ڕەواكەی دەدەین تا بەدیهێنانی مافە ڕەواكانمان. 
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهید دیار غەریب محەمەد.

مردن و سەر شۆڕی بۆ ڕژێمى داگیركەرانی كوردستان.

ئەنجومەنی سەركردایەتی 
بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان

د.ح