بناری قەندیل، ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ئیدانەکرا

ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل، گردبوونەوەیەکیان لە گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل ئەنجام داو تێیدا تێپەڕبوونی ٢١ساڵ بەسەر ساڵڕۆژی دەستپێکردنی گەلەکۆمەی نێودوڵەتی دژی ئۆجالان-یان ئیدانەکرد.


دوانیوەڕۆی ئەمرۆ لە گوندی بۆکریسکان-ی بناری قەندیل کاتژمێر ٠٤:٠٠ بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل ۲۱-مین ساڵڕۆژی پیلانگێری نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە،  بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا.

گوڵاڵە عوسمان هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل، لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد،  سیاسەتی داگیرکاری و بەرژەوەند پەرەستی سیستەمی سەرمایەداری هەمو جۆرە رێگاو ڕێباز بەکار دەهێنی لە دژی گەلانی بێ ستاتۆ و بن دەست بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆی.

وتیشی: لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا ئێمە وەکو گەلی بناری قەندیل پیلانگێری شەرمەزار و ریسوا دەکەین، ئاشکرایە بە دەرکەوتتی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان گەلی کورد و کوردستان پێی نایە قۆناخێکی نوێیەوە و شۆرشی گەلی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ سەرکەوتن و پێشکەوتن بە دەست دەهێنێ و دوژمنانی گەلی کوردیش لە ئاست دەستکەوتەکانی گەلی کورد بێ چارە ماون.

هاوڵاتیانی بناری قەندیل ڕایدەگەیەنن، کە ئەوان لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی ئۆجالان و گەلی کوردستان بەردەوام دەبن و داواش لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەن دژی دوژمنان یەکبگرن و یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنن.

گردبوونەوەکە بە دروشمی'' بژی بەرخۆدانی ئیمرالی، بژی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، بمرێ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، فاشیست ئەردۆغان، بژی بەرخۆدانی قەندیل'' کۆتایی هات.

ب.ش