KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, حوزه‌یران 29, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

بنکە سەربازییەکانى تورکیا لە هەرێم بۆ هێرشکردنە سەر هاوڵاتیان و کوردستان بەکاردەهێندرێن

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
29/05/2022 - 8:25:55 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
بنکە سەربازییەکانى تورکیا لە هەرێم بۆ هێرشکردنە سەر هاوڵاتیان و کوردستان بەکاردەهێندرێن
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

لە ساڵى ١٩٩١ ەوەتا ئێستا دەوڵەتى داگیرکەرى تورک زیاتر لە ٦٦ بنکە و بارەگاى سەربازیی و سیخوڕیى لەناو هەرێمى کوردستاندا دروستکردووە، کە لەو بنکە سەربازییانەوە هێرش دەکرێتە سەر هاوڵاتیان و خاکى هەرێمى کوردستان.

دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە ساڵى ١٩٨٣وە بەشێوازى جۆراوجۆر هێرشدەکاتە سەر هاوڵاتیانى باشورى کوردستان و لە ساڵى ١٩٩١ یشەوە تا ئێستا بەهاوکارى بەرپرسانى حکومەتى هەرێم زیاتر لە ٦٦ بنکە و بارەگاى سەربازیی و سیخوڕییان لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان دروستکردووە.

بەپێى یاسا نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تا کاتێک وڵاتێک ڕەزامەند نەبێت، ئەوا وڵاتێکی دیکە ناتوانێت لە خاکی ئەودا بارەگای سەربازیی بکاتەوە، بەڵام لەکاتێکدا پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەیە بۆ دەرکردنی سوپای تورک، کەچی ژمارەی بنکە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبن.

یەکەمین بارەگای سەربازیی تورک لە شارەدێی سەلاحەدین (پیرمام) لە ساڵی ١٩٩١یەوە دامەزرا، کە دەکەوێتە دوورى ٢٥ کیلۆمەتر لە شارى هەولێر و بنەماڵەی بارزانی لە بەشێکی ئەو شارەدێیە و هاوینەهەواری (سەری ڕەش) نیشتەجێن.

پاش ئەوەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک بارەگاى لە سەلاحەدین کردەوە، دواتر لە هەریەکە لە ناوچەکانى هەولێر، زاخۆ، سلێمانی، دهۆک، دیانا، باتوفا، بامەڕنێ، ئامێدی و کانی ماسی بنکەى سەربازى دروستکرد و یەکە سەربازییەکانى بەناوی هێزی ئاشیپارێز تێدا جێگیرکرد.

لە ٣١ ساڵی ڕابردوودا بەشێک لەو بارەگا سەربازییانەی دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە خاکى هەرێمى کوردستان دروستیکردوون بەمشێوەیەن:

بارەگای سەربازیی باتوفا

بارەگای سەربازیی کانیماسی (گردی باروخ).

بارەگای سەربازیی و فڕۆکەوانیی بامەڕنێ

بارەگای سەربازیی سەرسەنگ

بارەگای سەربازیی بێگۆڤا (گردی بیێ)

بارەگای سەربازیی گەلیی زاخۆ

بارەگای سەربازیی سیرێ (شیلادزێ)

بارەگای سەربازیی سیرێ (شیرت)

بارەگای سەربازیی کوپک

بارەگای سەربازیی قمریی بەرواری

بارەگای سەربازیی کۆخێ سپی

بارەگای سەربازیی دەریی داوەتیا

بارەگای سەربازیی چیای سەرزێری

بارەگای سەربازیی زێلکان، کە دەکەوێتە بناری چیای مەقلوب

بارەگای سەربازیی باشیکا (لە باشوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ).

لەو ژمارە بنکە سەربازییەدا زیاتر لە پێنج هەزار سەربازى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک جێگیرکراون، کە زۆربەیان یەکەى تایبەتى سوپای ئەو وڵاتەن، لە بەتایبەت ئەوانەى، کە لە بارەگای کانی ماسی هەن و لە بارەگای بامەڕنێش چەکی قورس و کەرەستەی سەربازیی و فڕۆکەخانەی سەربازیی هەن.

بنکەى سەربازى بامەڕنێ

لەو بارەگایانەدا هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پەدەکە پەروەردە کراون، بەگوێرەی سەرچاوە تورکییەکان ئەحمەد داودئوغڵوو، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتى تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥دا سەردانی بارەگای سەربازیی دیانای کردووە و چاودێریی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگەکانی پەدەکەی دەکرد.

ژمارەیەک ناوەندی میتی تورک لە خاکی باشوری کوردستان دامەزراون، کە زۆربەیان لە دهۆکن، لە شارۆچکەی باتوفای سەربە زاخۆ، لە زاخۆ خۆی و لە ناوەندی دهۆک ناوەندی میتی تورک هەیە.

ئەو هێز و بارەگایانەى سوپاى دەوڵەتى تورک بەردەوام هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانى باشورى کوردستان، لەدواین هێرشیشدا لە ڕۆژی ٢١ی ئایار دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە دوو هێرشى بۆسەر ئاغجەلەر لە سنوورى چەمچەماڵ و کامپى شەهید ڕۆستەم جودى لە مەخمور ئەنجامدا و بەهۆیەوە پێنج کەس لە ئاغجەلەر و گەنجێکیش لە کامپی مەخمور شەهیدبوون.

بۆردومان

بەپێی ئاماری ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت پێنج بارەگاى سەربازیی نوێ لە ناوچەکانى چیای ڕەش، ئەشكەفتا برینداران، ئارس فارس، وەرخەلێ و كوڕەژارۆ دروست بکات.

بارەگا سەربازییەکانى سوپاى تورکیا لەسەر سنوورەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان تا ڕۆژئاواى کوردستان درێژبوونەتەوە، چاودێرانى سیاسى و شارەزایانى سەربازى ئاماژە بەوەدەکەن، کە تورکیا دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە ناوچەیەکى داگیرکراو بۆخۆى دروستبکات و دەستکەوتەکانى گەلى کورد لەناو ببات.

بە پێى سەرچاوە سەربازییەکان، لە بارەگاى سەربازى بامەڕنێ، کە دەکەوێتە دوورى ٤٠ کیلۆمەتر لە سنوورى باکوورى کوردستان فڕۆکەخانەی سەربازی هەیە و هەروەها، تورکیا سیستمی ئەلیکترۆنی لەم سەربازگەیە دامەزراندووە و لە هەمانکاتیشدا ٦٠ تانک و یەکینەی قەڵغان و نزیکەی ٢ هەزار سەرباز بوونیان هەیە.

بڕیاربوو لە ساڵی ١٩٩٢ تورکیا فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر نۆژەن بکاتەوە، کە دەکەوێتە دەشتی (هەریر)ی سەربە هەولێر، بەڵام لە ٢٠٠٣ دا  پەرلەمانی هەرێم بڕیاریدا، کە فڕۆکەخانەکە دابخرێت، بەڵام پەدەکە دژی ئەو بڕیارە وەستایەوە و لە ئەنجامدا فڕۆکەخانەکە دانەخرا، لەلایەکی دیکەوە کەمپەینی واژۆکۆکردن پێکهات لە باشوری کوردستان بۆ داخستنی ئەو فڕۆکەخانەیە، بەڵام پەدەکە دیسان ڕێگای بەمە نەدا و هاوکات داواشی لە تورکیا کرد کە فڕۆکەخانەی دیکە لە خاکی باشوری کوردستاندا دروست بکات، ئەو داواکارییە لە ساڵی ٢٠١٤دا بۆ یەکەم جار لەلایەن وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا.

لە ساڵى ٢٠٠٥دا پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، کە بارەگاکانى دەوڵەتى تورک لە هەرێمى کوردستان دابخرێن، لە بڕیارەکەدا هاتبوو، کە نابێت هیچ هێزێکى بیانى لە هەرێمى کوردستان بوونى هەبێت، بەڵام ئەم بڕیارە بەهیچ شێوەیەک جێبەجێ نەرکرا.

پەرلەمانى هەرێمی کوردستان

شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەک لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ، لەسەر بۆردوومانەکانی تورکیا کۆبوونەوە دەکەن و بەدواداچوونی جدیی بۆ ئەو بابەتە دەکەن و داواکاریشین حکومەتی هەرێم و ناوەند هەڵوێستیان لەوبارەوە هەبێت.

شاخەوان ڕەئوف بەگ

حکومەتى عێراق، لە ساڵى ٢٠١٨ دا بڕیاریدا، کە لیژنەیەک پێکبهێنێت و لە ڕێگاى ئەو لیژنەیەوە دەستدرێژییەکانى سوپاى تورک لە سنورەکانى باشورى کوردستان دیارى بکرێت، دواتر ئەو لیژنەیە ڕاپۆرتێک ئامادە بکەن و پێشکەشى نەتەوە یەکگرتووکانى بکەن، بەڵام ئەو بڕیارەش هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

لە ڕۆژى ٢٢ ى ئەم مانگەدا جەواد ئەلبۆلانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق بووەتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی حسابەكانی ناوچەكە، توركیا بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومانكردنی خەڵكی مەدەنیی و بەردەوامیی لەشكركێشییە سەربازییەكانی، سەروەریی عێراقی شکاندووە و بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیژنەكە كۆبوونەوەی تایبەت بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی لە شكركێشییەکانی توركیا ئەنجام دەدات.

پەرلەمانى عێراق

لە ڕۆژى ٢٠ ى ئەم مانگەدا گۆڤاری ناشیۆناڵ ئینترێست-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، تورکیا داوای فڕۆکەی F-16 ی زیاترى لە ئەمریکا کردووە، لەکاتێکدا ئەو چەکانە بۆ لێدان و بەئامانجگرتنی جووتیار و گوندنشینانی کورد و ئێزیدییەکانی شەنگال بەکاردەهێنێت.

ئ.م

دواتر

هاوڵاتیان داوای دوورخستنەوەی دەستی توركیا لە هەرێمی كوردستان دەكەن

پێشتر

تەرمی دوو سەربازی تورک لەدەستی گەریلادایە

بابەتی پەیوەندیدار

سیاسەتمەدارانی کورد لە دادگا بەرگریان لە ئاسەل توغلوک کرد

سیاسەتمەدارانی کورد لە دادگا بەرگریان لە ئاسەل توغلوک کرد

28 حوزه‌یران 2022
وەزیری خوێندنی باڵا ڕێزلێنانی بۆ فەرمانبەرانی ژن کرد

 وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو بڕیاری دەرکرد

28 حوزه‌یران 2022

بەرخۆدانی گەریلا بەهێزتر دەبێت.. ٣٤ سەربازی دیکە کوژران

نێچیرڤان و بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

پارێزەران داوای دیداری ڕێبەر ئۆجالانیان کرد

شەش گۆڕی بەکۆمەڵ لە شەنگال هەڵدەدرێنەوە

پێشتر
تەرمی دوو سەربازی تورک لەدەستی گەریلادایە

تەرمی دوو سەربازی تورک لەدەستی گەریلادایە

زۆرترین خوێندراو

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

28 حوزه‌یران 2022

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار سیستمێکی کامێرای چاودێریی سوپای تورکی داگیرکەر تێکدەشکێنن، گەریلاکان لە ساتی ئەنجامدانی چالاکییەکەدا دەڵێت: سوپای تورک ئیرادەی...

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

28 حوزه‌یران 2022

ئەگەرچیی کەم ڕۆژ هەیە نەکەونە شەڕەوە و هیچ کاتێک نییە بەبێ دەنگی فڕۆکە و بۆردوومان تێینەپەڕێنن، بەڵام ئەوان ئەشکەوتەکانیان کردووەتە...

هێرشیکی موشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا

پێکدادانی توند لە دەروازەی سنووری دەشتان – سەرزێرێ ڕوویدا

28 حوزه‌یران 2022

بەهۆی پێکدادانی سەختی نێوان سوپای تورک و گەریلاکانی هەپەگە لە دەروازەی سنووری دەشتان- سەرزێرێ، دەروازە سنوریەکە داخرا و ژمارەیەک کارمەندی...

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

28 حوزه‌یران 2022

ناسنامەی بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی کۆلێژی سەلاحەدین ئاشکرا کرا و دەوترێت، کوڕی بەرپرسێکی پەدەکەیە. ئاسایشی شاری هەولێر، دەستگیرکردنی بکوژی دوو...

 سەدر هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح و سەرۆکایەتی کۆمار وەڵام دەداتەوە

 سەدر هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح و سەرۆکایەتی کۆمار وەڵام دەداتەوە

28 حوزه‌یران 2022

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەخنەی توندی لە سەرۆک کۆمار گرت، لەبەرامبەردا سەرۆكایەتی كۆمار وەڵامیدایەوە و لەبارەی ڕەخنەکەی موقتەداوە وەڵامیدایەوە. دوای ئەوەی...

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

27 حوزه‌یران 2022

سەربازانی تورک کە لە ناوچەی 'بەردە کۆن' لە ئەشکەوتی برینداران گیریان خواردووە، لە ترسی گەریلا خۆیان دەشارنەوە. ئەو پێداویستیانە، کە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke