ئه‌ندامێکی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به پێشه‌نگایه‌تی ژنان ڕایگه‌یاند، ژنان و گه‌لان له كه‌سایه‌تیی ژینا ئه‌مینییدا ڕووبه‌ڕووی سته‌م وه‌ستاونه‌ته‌وه و باسی له‌وه‌شكرد، شۆڕشی ژنانی ئێران له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بێ هاوتایه.
له وتارێكدا به‌سێ ئه‌رزینجان، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆما ژنێن كوردستان -كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاندووە، “ئه‌مه یه‌كه‌م جاره خەڵک به دروشمێكی ژنانه‌وە کە “ژن، ژیان، ئازادی”یە هه‌ستنه سه‌رپێ، كوشتنی ژینا ئه‌مینی بووه دوا دڵۆپی سته‌م و نایه‌كسانیی له ناو كۆمه‌ڵگادا”.
باسی له‌وه‌شكردووه، “شێوه و ناوه‌رۆكی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه له ئێران زۆر جیاوازه، ڕادیكاڵه، یه‌كه‌م جاره له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست-دا سه‌رهه‌ڵدانێكی به‌م جۆره ڕووده‌دات، هه‌موو داواكارییه‌كان له‌پێناو ئازادیی، یه‌كسانیی و دیموكراسیه به ده‌وری دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یدایه”.
ئه‌ندامەکە‌ی كۆریناسیۆنی كه‌ژه‌كه داواش له ژنان و گه‌لانی ئێران دەکات، “یه‌كگرتوویی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، پێكه‌وه هه‌نگاو بنێن، سیستمی خۆپاراستن، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی و ڕێكخراوه‌یی بخوڵقێنن”. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه “ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان ده‌ست به دامه‌زراندنی سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی بكات”.
به‌سێ ئه‌رزینجان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه گه‌لی كورد ته‌نیا به خۆڕێكخستن و یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی ده‌توانێت سه‌ربكه‌وێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “گه‌لانمان له ئێران ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا به به‌هێزیی خۆیان ڕێكبخه‌ن، له بری ده‌وڵه‌تی ڕزیو و داڕووخاو، ده‌بێت سیستمێكی دیموكراتیی خۆجێیی بخوڵقێنن”.
دووپاتیشیکردەوه، کە ده‌بێت گەلانی کورد، فارس، ئازەری و بەلوچ لە ئێران به پێشه‌نگایه‌تیی ژنان بۆ چه‌سپاندنی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیی و جێبه‌جێكردنی مۆدێلی نه‌ته‌وه‌ی دیموكرات، پێكه‌وه خۆیان ڕێكبخه‌ن، پێكه‌وه چالاكی بكه‌ن و پێكه‌وه بگه‌نه سه‌ركه‌وتن.
به‌سێ ئه‌رزینجان ڕاشیگه‌یاند، كه پرۆژه‌ی ئه‌وان واته “ئێرانی دیموكرات، كوردستانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر” پڕۆژه‌یه‌كی مێژووییه، له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له كوردستان ده‌بێت، گه‌ل تێكۆشانێكی یه‌كگرتووانه به‌ڕێوه‌ببات”.
ڕ. ڕ