پارێزگاری هەولێر، ڕایدەگەیەنێت، لە به‌شێک لە شه‌قامه گشتییه‌کاندا هاتووچۆ وه‌ستاوه، تکاش لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ هەر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندیی به شاره‌وانی و به‌رگریی شارستانیی و پۆلیس و نزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاریی بکه‌ن.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى فەیسبووک نووسیویەتی، لەئێستادا به‌شێک له شه‌قامه گشتییه‌کان هاتیوچۆ تێیدا وه‌ستاوه و به‌پێی پشبینیه‌کان بارینی بارانی به لێزمه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارێزگارى هەولێر دەشڵێت: تکایه له پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتووچۆ سنوردار بکه‌ن.
هەروەها، تکا لە هه‌وڵاتیان دەکات”بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس و نزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاریی بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان”.
لە بەرەبەیانى ئەمرۆوە ڕێژەیەکى زۆر باران لە سنورى پارێزگاى هەولێر باریوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لەبارەى دروستبوونى لافاوەوە هۆشدارى دەدەنە هاوڵاتیان.
ئ.م