هەینی, 6 أبر 2018 – 10:22
ڕۆژنیوز ـ بڕیار محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوکراوه‌کان له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین دراماى تورکى و کۆرى په‌خش بکرێت، ده‌شڵێت، به‌هۆى دیمه‌نى نه‌شیاوه‌وه شه‌ش که‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنیان داخستووه.
په‌خشکردنى دراماى تورکى له به‌شێک له که‌ناڵه کوردییه‌کانه‌وه به‌رده‌وامه، له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوکراوه‌کان له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێت.
محه‌مه‌د گه‌ردى ده‌ڵێت: ئێمه باوه‌ڕمان به دیموکراسیه‌ت هه‌یه، بۆیه هیچ سانسۆرێکمان له‌سه‌ر هیچ ده‌زگایه‌کی بینراو و بیستراو دانه‌ناوه، به‌ڵام به‌و واتایه نایه‌ت که ئێمه هیچ ئاگاداری که‌ناڵه‌کان نین، به‌ڵکو له ئه‌نجامی چاودێریکردنهکانمان له ماوه‌ی ڕابردوو توانیمانه په‌خشی نزیکه‌ی شه‌ش که‌ناڵ ڕابگرین.
ده‌شڵێت: ئه‌و که‌ناڵانه‌ى ڕامانگرتوون له کاتی په‌خشکردنی دراماکان دیمه‌نی نه‌شیاوی تێدا بووه، که له‌گه‌ڵ کلتور و دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگای کوردی ناگونجێت، به تایبه‌تی دراما تورکییه‌کان.
محه‌مه‌د گه‌ردی باس له‌وه‌ش ده‌کات: ئێمه له‌گه‌ڵ په‌خشکردنی ئه‌و دراما تورکی و کۆریانه نین، که به‌م شێوه‌یه په‌خش ده‌کرێت، چونکه کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تاکی کورد دروست ده‌کات، بۆیه ئێمه له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وامین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و درامایانه‌ی که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر تاکی کورد دروست ده‌که‌ن.
ک.ک