کاتژمێرێک لەمەوبەر، بومەلەرزەیەک بە هێزی ٥.١ پلە بەپێی پێوەرەکانی ڕێختەر لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا.
بومەلەرزەکە کاتژمێر ٠١:١٦ خولەکی دوانیوەڕۆ، لە شاری گیلان غەرب لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کرماشان ڕوویداوە و لە شارەکانی دەوروبەری واتا؛ قەسری شیرین و سەرپێڵ زەهاو هەستیپێکراوە و بووەتە هۆی دڵەڕاوکێی خەڵک.
هێشتا لەسەر زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیە زانیاریی ورد بڵاونەبووەتەوە، بەڵام خەڵک بەهۆی مەترسیی ڕوودانی دووبارەی بومەلەرزە لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە و لە شەقامەکاندان.
س.ح