یەكشەممە, 8 يول 2018 – 09:06 ڕۆژنیوز – برادۆست
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، زنجیرە بەرزاییەکانی هەڵکێلا و چیا دێلیان لە دەڤەری برادۆست بۆردوومانکرد.
بەهۆی بۆردوومانەکەوە، دەیان دۆنم دارستان و پاوانی سنووری گوندەکانی ناومێرگان و هەلگێلان سووتان.
سەربازانی تورک دەستڕێژی گوللـەیان لە شوێنی ئاگرەکە کردووە و ڕێگایان نەداوە هاوڵاتیانی ناوچەکە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
ب.ل