دووشەممە, 3 سبت 2018 – 23:11 ڕۆژنیوز – خانەقین
کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمشەو بۆمبێکی چێندراو لە بەردەم یاریگای شارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە تەقییەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین، تەقینەوەکە کردەوەیەکی تیرۆریستیی بووە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
لەئێستادا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی شارۆچکەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.
ب.ل