دووشەممە, 17 سبت 2018 – 21:21 ڕۆژنیوز – هەولێر
کاتژمێر ٠٩:٠٠ی ئەمشەو، بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای هەولێر-شارەدێی کەسنەزان و لەنزیک شاری یاریی ماجدی لاند تەقییەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک بەسووکی برینداربووە و زیانیش بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی کەوتووە.
د. تارق نوری، بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، كە تیمەكانی ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.
ب.ل