لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگالدا، بەهۆی ئەوەی کە ئێزدییەکان لەکاتی فەرمانەکەدا بەشێکی زۆریان بەهۆی تینوێتییەوە ژیانیان لەدەستدا، ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی ٣ی ئابی شەنگالدا تێدەپەڕێت، یەکێک لە چالاکییە جیاواز و سەرنجڕاکێشەکان، کە ئەمڕۆ لە شەنگال ئەنجام دەدرێت، دابەشکردنی ئاوە بەسەر هاوڵاتیاندا.
چالاکییەکە بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو کەسانە بوو، کە لەکاتی فەرمانەکدا لە چنگی چەتەکانی داعش هەڵهاتن و ویستیان خۆیان ڕزگار بکەن، بەڵام لەڕێگادا بەهۆی تینوێتیی زۆرەوە، ژیانیان لەدەستدا.
چالاکیی دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا، لە فولکەی مام زەکی لە شارەدێی سنوونێ لەلایەن گەنجانەوە، بەڕێوەدەچێت و هەتا ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ش.ف