بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران حکومەت چاوەڕێی پارەی بەغدایە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت، چاوەڕێی گەیشتنی پارەی بەغدایە.


بەپێی راگەیانراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم کە کۆپییەکی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، تێیدا خشتەی پێدانی مووچەی خانەوادەی شەهیدانی سەنگەر لە ٢٩ی مانگ ڕاگەیاندووە، لە ٣١ی مانگیش کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، مووچەی خانەوادەی ئەنفالکراوان خەرج دەکرێت، لە بەرواری ١ تا ٤ی مانگی داهاتووش مووچەی سەهیدانی هاوڵاتی دابەش دەکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە، چاوەڕێی پارەکەی بەغدا دەکەن، لەکاتێکدا پێشتر وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە دابەش نەکردنی مووچە پەیوەندی بە نەبوونی پارەوە نییە لە بانکەکان، بەڵکو ترسیان لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.

س.ح