"بۆ شکاندنی تەواوەتیی ئامانجی دووژمن دەبێت چالاکیی بەردەوام بێت"

ژنانی چالاکوان لە گەرمیان، کە ساڵێک لەمەوبەر لەدژی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیی مانگرتنیان ئەنجامدا، ڕایدەگەیەنن، پلانگێڕیی ۱٥ی شوبات بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد بوو، بۆیە پێویستە تا پوچەڵکردنەوەی ئامانجی دووژمن بەتەواوەتیی، چالاکییەکان بەرەدوامیی هەبێت.


ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە ٢١ ساڵ بەسەر ڕفاندنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە-دا تێدەپەڕێت، لەوکاتەوە تا ئەمڕۆ لەژێر گۆشەگیریی توند دایە، هەربۆیە ساڵێک لەمەوبەر دژی گۆشەگیریی، مانگرتنی کوردان لە تەواویی جیهاندا ڕاگەیەندرا و تا ئەو کاتەی ئۆجالان داوای شکاندنی مانگرتنەکەی لێکرد، هەزاران کەس لە چالاکییدابوون.

دوو ژنە چالاکوانی گەرمیان، کە بەشدارییان لەو چالاکییەدا کردبوو، لە ساڵیادی گەلەکۆمەدا لێدوان بۆ ڕۆژنیوز دەدەن.

شەیما عەدنان، کە بۆ ماوەی مانگێک مانی لە خواردن گرتبوو، باسی لە کاریگەریی مانگرتنەیەکەیان کرد، کە ئەکامی هەبووە و بووەهۆی ئەنجامدانی دیداری پارێزەران لەگەڵ ئۆجالان لەو کاتەدا.

شەیما عەدنان، وتیشی:"ئامانجی دووژمن لە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ و گۆشەگیرکردنی لە دوورگەی ئیمراڵی، شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە، بەڵام ئێمە بە فکر بە دووژمن دەڵێین، هیچ کاتێک ناتوانن ئیرادەی گەل بشکێنن".

هەروەها، گوڵەباخ جەلال، کە بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو وتی، کە ئامانجی دووژمن لە گۆشەگیری سەر ئۆجالان و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ۱٥شوبات، لەناوبردنی گەلی کورد بوو، "بۆیە پێویستە بەیەک دەنگیی لەدژی دووژمن ڕاپەڕین و تا پوچەڵکردنەوەی ئامانجی دووژمن چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجامبدەین".

ش.ف