بۆ پشتیوانی مانگرتووان پێکهاتە جیاوازەکان سەردانی هەدەپە دەکەن

سەردانی و پالپشتی پێکهاتە جیاجیاكان بۆ مانگرتوقانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری كوردستان بەردەوامی هەیە، لەوچوارچێوەیەدا شاندێك لە مامۆستایانی زانكۆ، میدیاكار، هونەرمەند و نوێنەری بەشێك لە حزب و لایەنە سیاسیەكان سەردانی هەدەپەیان لە شاری هەولێرکرد.


 بە مەبەستی پاڵپشتی لە مانگرتووان و ئامانجەکەیان کە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالانە، ئەمڕۆ شاندێك لە پێکهاتە جیاوازەکان لە شاری سلێمانی و هەولێر، سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپەیان لە شاری هەولێر هەولێر کرد.

شاندەكە پێكهاتبوون، لە 'هاوژین مەلا ئەمین مامۆستای زانكۆ، د. كامەران مەنتك مامۆستای زانكۆ، پەریان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس، بێریڤان محەمەد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی، قانع عەبدوڵا چالاكوانی مەدەنی، حەسەن جودی  نووسەر و ڕۆژنامەنووس، محەمەد بكر مامۆستا و چالاكوان، عادل عوسمان نوێنەری بەرەی دیموكراسی  گەل، عوسمان محەمەد چالاكوانی مەدەنی و هونەرمەند  جاسمی ساز'.

محەمەد بەكر بە نوێنەرایەتی شاندەكە قسەیکرد و وتی: ئەمڕۆ هاتووین بە مەبەستی پاڵپشتی و هەماهەنگی زیاتر بۆ مانگرتەوان، لێرەوە ڕایدەگەێنن ئێمە بە هەموو شێوەیەك لەگەڵ ماف و داخوازی مانگرتووانین، دەتوانین بلێن تا ئاستێكی باش داخوازی مانگرتووان بەدی هاتووەو بووەتە ڕۆژڤ نەک لە کوردستان، بەڵکو لە جیهاندا، بەڵام پێویستی بە پشتگیری زیاتر هەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ١١٤ ڕۆژە مانگرتن بە شێوازی خولیی لە نوێنەرایەتی هەدەپە دژی گۆشەگریی سەر ئۆجالان بەردەوامی هەیە، هاوکات ١١٤ ڕۆژە و بەشێوازی بێسنوور، ناسر یاگز ئەندامی نوێنەرایەتییەکە بەردەوامە لە مانگرتن، وێڕای خراپتربوونی دۆخی تەندروستی، ئاماژە بەوە دەکات، کە بەوپەڕی ئیرادەوە تا بەجێهانی ئامانجەکەی درێژە بە چالاکییەکەی دەدات.

س.ح