بۆ پشتیوانی کردنیان گەنجان سەردانی مانگرتووانیان کرد

ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە سلێمانی سەردانی چالاکوانانی مانگرتوویان کرد، کە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان لە مانگرتندان.


لە بارەگای کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپتامیا، لە سلێمانی مانگرتنی خولی دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، لە ١٥٤ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، هەروەها مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر، هەر بەو ئامانجە بەردەوامە لە چالاکیی مانگرتنی تا مردن.

ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە سلێمانی بە ئامانجی پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتن سەردانی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپتامیاـیان کرد.

مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر، پێشوازیی لە گەنجان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لە ناو کۆمەڵگادا، ڕۆڵی گەنجان دیارە و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی گەنجان دەربڕی.

لە بەرامبەردا گەنجان لەچکی سپییان وەک دیاری پێشکەشی چالاکوانانی مانگرتوو کرد، دوای ئەوەش گەنجان بە وتنەوەی گۆرانی شۆڕشگێڕی ورەیان بە چالاکواناندا.

ک.س