بۆ یەکەم جار توشبووی کۆرۆنا لە خورماتوو تۆمارکرا

بەڕێوەبەری مەڵبەندە تەندروستیەکانی خورماتوو، دوو حاڵەتی توشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، ئەوەش جاری یەکەمە توشبووی کۆرۆنا لە خورماتوو تۆماربکرێت.


ئەمرو لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، دوو توشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا.

محەمەد ئەگبەر، بەڕێوەبەری مەڵبەندە تەندروستیەکانی خورماتوو بەڕۆژنیوزی وت: حاڵەتی یەکەمین چەند ڕۆژێکە نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی کۆماری لە کەرکوک بە مەبەستی پشکنین، حاڵەتی دووەمیش کوڕ وباوکێکن سەردانی ماڵی خزمێکیان کردووە لە کەرکوک، دوێنێ نێردران بۆ نەخۆشخانەی کۆماری و سامپڵیان لێ وەرگیراوە و گەڕاوەتەوە کوڕەکە توشبووە و باوکی توشی ڤایرۆسەکە نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوو توشبووەکە یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی ۱۹۷۱ و ئەوی دیکەیەیان لە دایکبووی ساڵی ۱۹۹٨.

د.ع