بەردەڕەش، ڕووداوێکی هاتووچۆ ٥ قوربانی لێکەوتەوە

لەسەر ڕێگای نێوان بەردەڕەش-پردی حەسەنی، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویداو کەسێک گیانی لەدەستداو ٤کەسی دیکەش برینداربوون.


پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر ٧:٠٠ ئێوارەی ئەمرۆ، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان بەردەڕەش_ پردی حەسەنی کەسێک گیانی لە دەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی بریندارەکان سەختە،٢  لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون و ٢بریندارەکەی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ.

رێگایی نێوان بەردەڕەش- پردی حەسەنی، رێگایەکی یەک سایده و بە رێگای مردن لای هاولاتیان ناسراوە.

ب.ش