دووشەممە, 27 أبر 2020 – 16:34 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکاندا بەرپرسی بەشی لە سێدارەدانی داعش لە شارۆچکەی دوجەیلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لە هەڵمەتێکی سەرکەتوودا کە لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەرا لە ڕێگەی دانانی بۆسەیەک لەسەر ڕێگای گشتی شارۆچکەی دوجەیل، تواندرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت کە پێشوتر بەرپرسی لیژنەی لەسێدارەدان بووە لە ڕێکخراوی داعشدا”.
د.ع