ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، شەڕێکی قورس لە ئارادایە و دووژمن گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە و دەڵێت: دەوڵەتی تورك لەم هێرشانەیدا ئامانجی سەرەکییان پاکتاوکردن و لەناوبردن و خۆبەدەستەوەدانی کۆمەڵگایە.
هێلین ئومێد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بەشداریی بەرنامەی تایبەتی تەلەفزیۆنی میدیا هەبەر بوو، لەو چاوپێكەوتنەدا زانیاریی لەسەر هێرشە داگیركارییەكەی دەوڵەتی تورك و ئامانجی پشت هێرشەكان و زانیاری لەسەر بەرەكانی جەنگ خستەڕوو.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە وتی: شەڕێکی قورس لەئارادایە، بە زۆریی بۆ ئەو شەڕانە، کە دەوڵەتەکان لە دژی گەریلا بەڕێوەی دەبەن پێیان دەوترێت ‘شەڕی ئاست بچووک’، بەڵام ڕاستیی ئەو شەڕەی ئێمە لە ئێستادا دەیکەین ئاست بچووک نییە، دەوڵەتی تورک بە هەموو جۆرە چەکێکی ناتۆ لە دژی ئێمە شەڕ دەکات، ئەگەر پشتیوانی هێزە نێونەتەوەییەکان نەبوایە نەیدەتوانی سنوورەکان پێشێل بکات و هێرش بۆ داگیرکاری ئەنجام بدات.
باسی لەوەكرد، شەڕ لە مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە ئاستی بومەلەرزەدا کاریگەریی لەسەر تورکیا هەیە، زیانەکانیان ئاشکرا ناکەن، چونکە لە بکوژەکان سوپایەکی بە کرێگیراویان دروست کردووە و ئەوانەی شەڕدەكەن بە پارەگرتونیانن و دەڵێت: لەوە بکەنەوە، تەنها بۆ پارە خەڵک دەکوژن، بۆیە ئەمە یەکێکە لە گەورەترین خیانەتەکانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە لەم وڵاتەی دەکات، کۆمەڵگای کردووە بە دیلی پارە.
لەبارەی بەرەكانی جەنگەوە و زیانەكانی سوپای داگیركەری توركەوە وتی: دوژمن گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا شەڕەکە بەردەوامی پێدەدات، نابێت هیچ کەسێک خۆی سست و لاواز بکات، ئێمە لەو بڕوایەداین، کە بە دڵنیاییەوە هەڤأڵانمان سەردەکەون، هەڤاڵمان شەهید باگەڕ لە دوایین لێدوانیدا ئەمەی وتبوو، لەو پەیامانە دا، کە هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕ دەیگەیەنن، مرۆڤ لەوە تێدەگات، کە ئەوان ئەم شەڕەیان بردووەتەوە و تیایدا سەرکەوتون.
ئاماژەی بە ئامانجی پشت هێرشەكانی دەوڵەتی تورك دەدكات و دەڵێت: کۆمەڵگای ئێمە دەبێت ئەوەش بزانێت کە ئەم هێرشە هێرشێکی سەرتاسەری و هەمەلایەنەیە، بەڵێ شەڕ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا قورس بووە و دوژمن دەیەوێت لەو ناوچانەدا ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، دەیەوێت لە کەسایەتیی یەژا ستار و گەریلاکانی هەپەگەدا هێزەکانی ئازادی لە کوردستان لەناوببات، دەیانەوێت پەکەکە لەناوببەن، دەیانەوێت لەوێوە سیستمی پاکتاوکاریان لە ئیمراڵ سەربخەن، بەڵام ئامانجی سەرەکییان پاکتاوکردن، لەناوبردن و خۆبەدەستەوەدانی کۆمەڵگایە، بۆیە پێویستە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک تێکۆشان زیاتر بەهێز و گەورەتر بکات.
س.س