بەرپرسێکی پارتی لە کەرکوک کوژرا

بە دەستڕێژی گولـلە بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لە کەرکوك کوژرا.


شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی موسەڵا-ی شاری کەرکوك، جەبار عارف بەرپرسی ڕێکخراوی موسەڵا-ی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق بە دەستڕێژی گولـلە بریندارکرا و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

موقەدەم فەرهاد مەحمود، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ئازادیی دەربارەی ڕوداوەکە بە ڕۆژنیوزی وت: جەبار عارف لەلایەن دوو چەکداری نەناسراو کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە، سەری بریندارکراوە و سەختیی برینەکەی بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی.

ش.ف