هەینی, 24 أبر 2020 – 20:59 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
عهمید حهمه سنگری، جێگری فهرماندهی لیوای ١١٢ی بتوێنی هێزی پێشمهرگهی كوردستان، لە نووسینێکدا لە سایتی خەندان باسی ڕەوشی زینی وەرتێ و پیلانگێڕی دەوڵەتی تورک لەسەر کورد.
عهمید حهمه سنگری، لە بەشێکی نووسینەکەیدا دەڵێت: دوای ئەوەی، کە لە ئەرک گەڕامەوە لە سنووری خانەقین ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ ڕوویاندابوو، ئەو ناوچەیەش سنووری لیوای ١١٢ی بتوێنە بارەگای فەوجی یەکمان لە زینی وەرتێیە، بەندەش وەک ئەرکی سەربازی چوومە سەردانیان، دوای ئەوەی لە نزیکەوە ناوچەکەم بینی زۆرباش تێگەیشتم لەو مەترسیانەی لەناوچەکە هەییە.
هەروەها دەڵێت: ئەو دوو لیوایهی لە زینی وەرتێن هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نییە، بگرە ڕۆژانە سەردان و هاتووچۆی یەکتریش دەکەن، بەڵام پلانی دوژمنانی کورد، تورکیای مەغۆلی ڕەگەزپەرستی عوسمانی بەچاوساغی نۆکەرەکانیان لە زاخۆوە تا زینی وەرتێ و ناوچەی قەندیلیان هەراسان کردووە، لەم لاشەوە ڕابەرانی هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە تهخوین و یهكتر شكاندن، وهك ئهوهی هیچ مهترسییهك لهسهر كورد و كوردستان نهبێت.
ناوبراو لە درێژەی نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ساڵی ١٩٩٨ مام جەلال پێی وتوون، کە شەڕی براکوژیان حەرام کردووە، لەسەر ئەو بنەمایە دەڵێت: بۆیە داواکارم لە هەموولایەک یەکدەنگ و یەکڕیزبن و گرژیی و ئاڵۆزیەکانی سنووری قەندیل بەگشتی و زینی وەرتێ بە تایبەتی بە ئاقڵی حەکیمانەی ڕابەری کۆچ کردوو جەنابی مام جلال چارەسەر بکەن، گەر وانەکەن هەر لە عێراقەوە بڕۆن بۆ ئێران لە تورکیاوە وەرنەوە، دیسان ئەوە بۆم نوسین هەق و مافمان بەشمان یان ئیعدامە یان لەخوێن گەوزان.
د.ع