بەرپرسێکی یەکێتی: ئەندامانی میتی تورک لە کەرکوک زیادیان کردووە

بەرپرسێکی یەکێتیی ئاشکرای دەکات، کە ژمارەی ئەندامانی میتی تورکیی لە کەرکوک زۆر زیادی کردووە.


بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە غازی كەركوكی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە كەركوك، بە ڕۆژنیوزی داوە:"ئەندامانی میتی تورکیی لە شاری کەرکوک ژمارەیان زۆر زیادی کردووە"

غازی کەرکوکی، ڕاشیگەیاند: توركیا، کە ژمارەیەكی زۆر ئەندام و دەزگای هەواڵگریی لەناو كەركوك هەیە و تیمە هەواڵگرییەکان زوو زوو دەگڕۆدرێن.

ڕوونیشیکردەوە"وەک چۆن قاسم سلێمانی ناتوانێت پاسدار بێنەتە عێراقەوە، بەڵام ڕێگای عێراقیەكانەوە هێزیان دروست كرد، توركیاش بەهەمان شێوە لە ڕێگای توركمانەوە بە ئاشكرا هیزیان هەیە".

بە پێی ئەو زانیاریانەی، کە لە چەند سەرچاوەیەكەوە دراوە بە ڕۆژنیوز، توركیا دوای تەقینەوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری كەركوك، دەوڵەتی تورک چەند سەربازێکی پلە بەرزیشی ناردووەتە کەرکوک، بە بیانووی پاراستنی تورکمانەکان.

ش.ف