بەرەی تورکمانی لە گردبوونەوەیەکدا دروشمی 'کەرکوک تورکییە' دەڵێتەوە

لایەنگرانی بەرەی تورکمانی بە بەهانەی چەسپاندنی ڕێژەی ٣٢٪ی دامەزراندن بۆ تورکمانەکان چوونە بەردەم پەروەردەی کەرکوک، بەڵام لەوێ دروشمی "کەرکوک تورکییە"یان وتەوە.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لایەنگرانی بەرەی تورکمانی لەبەردەم پەروەردەی کەرکوک گردبوونەوە.

لەسەرەتادا ڕایانگەیاند، کە بە ئامانجی چەسپاندنی ڕێژەی ٣٢٪ی دامەزراندن لە پەروەردەی کەرکوک بۆ تورکمانەکان گردبوونەوە ئەنجام دەدەن، بەڵام لەوێ ئاماجی خۆپیشاندانەکەیان بەجۆرێکی دیکە دەرخست و هێمای گورگی بۆر-یان بە پەنجە پیشاندا، کە نیشانەی ڕەگەزپەرستە تورکەکانە.

ئامادەبوان هەروەها دروشمی "کەرکوک تورکییە"یان دەوتەوە و بەڕێوبەرایەتییەکەیان دایە بەر هێلکە و دەبەئاو".

ش.ف