بەرەی یەکگرتووی عەرەبی پشتگریی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات

بەرەی یەکگرتووی عەرەبی لە شاری کەرکوک پشتگیریی خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت و داوای سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان-یش دەکات.


بەرەی یەکگرتووی عەرەبی لە شاری کەرکوک لەسەر دوایین پێشهاتەکانی عێراق و کەرکوک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

محەد ڕەیاشی، وتەبێژەی بەرەکە لە کۆنگرەکەدا وتی:"بەرەی یەکگرتووی عەرەبی پشتگیری وپاڵپشتی خۆی ڕادەگەیەنێت لەو بڕیارانەی کە دەرچووە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتیی داوکاریی خۆپیشاندەران، کە داواکاری ڕەوان بۆ سەرجەم عێراقیەکان، بەرەکەمان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو ڕێگایانەش دەردەبڕێت، کە دژایەتی گەندەڵیی و گەندەڵکاران دەکات".

داواشیان کرد، لێپرسنەوە لە گەندەڵکاران بکرێت، دواکاری جەماوەر و خۆپیشاندەران لە بەرچاو بگیرێت، هەروەها دوای سڕکردنی ئەنجومەن و پارێزگا و شاردەێ و شارۆچکەکانیان کرد.

محەمەد ڕەیاشی، وتیشی:"داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین هەماهەنگی بکەن و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوکیش پارێزگاریی لە بەدهێنانی ئاسایش بکەن، ، دواش لە دەستەی دەسپاکی کەرکوک دەکەین چاودێریی تەوای ئەو دۆسیە گەندەڵیانە بکات".

ش.ف