دووشەممە, 30 مار 2020 – 16:16 ڕۆژنیوز- باڵەکایەتى
بەفر بارین وێراى ئەوەى چیایی هەڵگۆرد و چیای حەسارى سەکران و ناوچە بەرزەکانى لە باڵەکایەتى گرتەوە، لە سەنتەرى شارۆچکەى چۆمانیش بەفر باریوە و لە هەر یەک لە شارەدێى حاجى ئۆمەران و گوندەکانى دۆڵى باڵەیان و گوندەکانى دۆڵى ڕۆستێ زیاتر لە ٣٠ سانتیم بەفر باریوە.
بەفر بارین لە حاجى ئۆمەران تیمەکانى بەفر ڕاماڵى ناچارکرد کە سەرقاڵى پاککردنەوەى ڕێگاکەبن و تا ئێستاش تیمەکانى بەفرڕاماڵین بۆ ئەوەى ڕێگاکە پەکى نەکەوێت بەردەوام خوێ لە جادەى هامڵتۆن دەدەن و بە ئامێرەکانى پاککردنەوە بەفر ڕادەماڵن.
د.ع