شەممە, 15 سبت 2018 – 11:23 ڕۆژنیوز – کەلار
بەیانى ئەمڕۆ، لە بەنزینخانەیەک لە گوندی بەرلوتی شارۆچکەى کەلار-ى سەر بە پارێزگاى سلێمانى، ئاگر کەوتەوە و ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئاگرەکە بەهۆى خاڵیکردنى تەنکەرێکى بەنزین بۆ ناو کۆگای یەکێک لە بەنزینخانەکان کەوتووەتەوە بەپێی ڕاگەیەندراوی عەلی جەمال قدووری، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دوو کۆگای بەنزین، سێ تانکەر و کابینەیەک سوتاون.
هەروەها، شۆفێرێک بە سەختیی برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
ش.ف