بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهادین نوری، نووسەر، سیاسەتمەداری کورد و سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق لە تەمەنی ٩٣ ساڵییدا کۆچی دوایی کرد.
بەهادین نوری، خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لەساڵی ١٩٢٧ لەدایکبووە، ساڵی ١٩٤٦ بووە بە ئەندامی حزبی شیوعی، ساڵی ١٩٤٩ بووە بە سکرتێری ئەو حزبە، ساڵی ١٩٥٣ لەلایەن دەسەڵاتی ئەوکاتەی عێراقەوە دەستگیرکراوە و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە، دواتر لەژێر فشاردا ئەوفەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و سزاکەی کرا بە زیندانی هەتاهەتایی، لە ساڵی ١٩٥٨-یش ئازادکرا.
بەهادین نوری، لەم ساڵانەی دواییدا تووشی نەخۆشیی”سیلی باڵندە” بوو بوو، کە کاریگەریی زۆریان لەسەر سییەکانی دروستکردبوو، دوای ١٠ ڕۆژیش لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
ش.ف