بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای کەرکوک – سلێمانی داخرا

لە بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزاریی و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، پیشه‌وه‌رانی شارەدێی بازیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ڕێگای سه‌ره‌كی سلێمانی – كه‌ركوكیان داخست‌.


ئەمڕۆ به‌شێك له‌ پیشه‌وه‌ره‌كانی شارەدێی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و بۆ ماوەیەک ڕێگای سه‌ره‌كی سلێمانی – كه‌ركوك-یان داخست‌.

پیشەوەرانی بەشداربووی خۆپیشاندانەکە ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە خزمه‌تگوزاری له‌شوێنی كاركردنیان نییە و ئەو زەویانەش کە وەریان گرتووە بۆ ئەوەی بیکەنە دوکان هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی نیه‌ و چەند جارێکیش لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لە کێشەکانیان ئاگادار کردوەتەوە بەڵام وەڵامیان نادەنەوە و داواکانیان جێبەجێ ناکەن.

ک.س