بەهۆی شەڕەوە گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دوو گەنجدا، شەڕ دروست دەبێت و گەنجێکیان بەچەقۆ بریندار دەکرێت و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەستدەدات.


لە سنوری شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، گەنجێک بەناوی (ە، ک،ح)لە دایکبووی ساڵی ۱۹٨٨ بە چەقۆ کوژرا و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکران.

لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ڕۆژنیوزی وت: ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی چەمچەماڵ ڕوویداوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان هێڵكارییان بۆ شوێنی ڕووداوەکە کردووە و پەراوی لێکوڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیس، باسی لەوەشکرد، بەفەرمانی دادوەری لێکوڵینەوە، فەرمانی گرتن بۆ دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٤۰٦ لەیاسایی سزادانی عێراقی  دەرچووە.

ک.س