بەهۆی هەورە بروسكەوە، گوندی ئۆمەراوی سەر بە شارۆچکەی چۆمان زیاتر لە ١٠ سەر مەڕ و بزن مرداربونەوە و زیانی زۆریش بەر شوێنی بەخێوكردنی مەڕ و ماڵاتەكەیش كەوت.
لە کاتژمێر ۹:۰۰ی شەوی ڕابردوو، بەهۆی هەورە بروسکە لە گوندی ئۆمەراوی سەر بە شارۆچکەی چۆمان، لە سنوری پارێزگای هەولێر، شوێنی بەخێوكردنی تایبەت بە ئاژەڵی ماڵی وێران بوو و زیانی مادی زۆریش بەر شوێنەکەو کەوت.
ئەو زیانانەی بەر شوێنەکە کەوتوون خانووی ئاژەڵەکان بە تەواوی وێران بووە، هەروەها زیاتر لە ١٠ سەر مەڕ و بزن مرداربوونەتەوە و برێکی زۆرئالیکی ئاژەڵانیش سوتا، هاوکات بەهەوڵی هاوڵاتیانی ناوچەکە تواندرا زیانەکان لەو ئاستەدا ڕابگیرێت و ئاژەڵەکانی دیکە ڕزگار بکرێن.
س.س