ڤیدیۆییەکی نوێ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکرایەوە، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌وڵه‌تی تورك سوپای تورک گازی کیمیایی و چەکی قەدەغەکراو لە تونێلەکانی گه‌ریلا به‌كارده‌هێنێت.
بەپێی گرتەڤیدیۆییەک کە ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت كه سوپای تورك بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی به‌رامبه‌ر گه‌ریلاکانی ئازادیی کوردستان به‌كارده‌هێنێت.
فورات نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی گه‌ریلاوه بڵاویکردووەتەوە، ئه‌و بۆمبه قه‌ده‌غه‌كراوانه له جۆری ناسراوی بۆمبه‌كانی ئێستا نین، بەڵکو له چه‌ند مادده‌یه‌ك پێكدێن کە ئاڵۆزن و له بوتڵ و به‌رمیلدا ئاماده‌كراون، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌یان وه‌ك بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكیی بێت.
وەک لە دیمەکاناندا دەردەکەوێت، ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییه كیمیاییانه له ناو بوتڵ و به‌رمیلدا به گوریس و ته‌ناف ده‌خرێنه به‌رده‌م تونێله‌كان شه‌ڕ.
مێژووی ئەم دیمەنە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ئاب، ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی ئابیش بۆرییه‌كی درێژ به ده‌ست سه‌ربازانی توركەوە بیندراوە و زانراوە كه ئه‌و بۆرییه درێژانه تا به‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ براون، دواتر گازی كیمیایی له ڕێگه‌یانه‌وه ڕه‌وانه كراوه.
لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٢ـەوە ده‌وڵه‌تی تورك هێرشێکی نوێی داگیرکاریی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا ده‌ستپێکرد. ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢یش هه‌په‌گه ئاماری پێنج مانگی شەڕی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندبوو، کە لە ١٤ی نیسان تا ١٤ی ئەیلول، سوپای تورک دوو هەزار و چوار جار سەنگەر و تونێلەکانی گەریلای بە به بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی و چه‌كی كیمیایی بۆردوومان کردووە.
ئەمڕۆش شاندێکی ئەوروپیی سەردانی نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد و ڕایگەیاند، کە هەوڵیانداوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بچنە گوندی هرورێ و کانی ماسێ، بەڵام لەلایەن قایمقامی ئامێدییەوە ڕێگریان لێکراوە بچنە ناوچەکە و لێکۆڵێنەوە بکەن.
ب.ل