دووشەممە, 20 أغس 2018 – 17:45 ڕۆژنیوز ـ كەركوك
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێكی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان لە شاری كەركوك سەردانی گۆڕەكانی شەهیدانی گەریلایان كرد، ئەوەش بە ئامانجی خاوەندەركەوتن لە خوێنی شەهیدانی تێكۆشانی ئازادیی.
نەوزاد بەكر، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی هەرێمی كەركوكی تەڤگەری ئازادیی قسەی كرد و وتی: “ئەو مێژووە گرنگەی ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بۆ دەكات بە هێز و بازووی ئەم شەهیدانە تۆمار كراوە، ئەمەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ گەلی كورد و سەرجەم گەلانی دونیا”.
وتیشی: “ئێمە وەكو تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان لە ڕابردوودا بەڵێن و سۆزمان داوە خاوەنداری بكەین لە خوێنی شەهیدان و لە بنەماڵەی شەهیدان، لەسەر بیر و فەلسەفەی ئەم شەهیدانە كە بوونەتە سیمبولی گەلەكەمان درێژەپێدەری خەباتی ئەوانین”.
ك.ك/هـ