بە هەورە بروسکە گەنجێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی هەورە بروسکەوە شوانێکى تەمەن ١٨ ساڵ گیانى لەدەستدا.


ئێوارەی ئەمڕۆ شوانێک لە گوندی یاروەلی لە سنوری پارێزگای کەرکوک بەهۆى هەورە بروسکە گیانى لەدەسدا.

محەمەد عەلی، هاوڵاتی گوندی یاروەلی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:" شوانەکە ناوى محەمەد مەحمودە، تەمەنی ۱٨ ساڵە، لەکاتى گەڕاندنەوەى ماڵەتەکى بۆ ماڵەوە هەورەبروسکە لێى داوە و گیانى لەدەستداوە.

د.ع