بە ڕووداوی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنوری شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بەپارێزگای سلێمانی، بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە، پێنج کەس بوونە قوربانی .

شەریف مەلا ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ڕووداوەکە لە شارەدێی سەنگاو ڕوویداوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان ۲٦ساڵ و ۱۰ ساڵ، سێ بریندارەکەش تەمەنیان لەنێوان ۲۰ بۆ ۲٥ ساڵە و هەموویان له ڕەگەزی نێرن.

وتیشی : تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراون و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ چارەسەریان بۆکراوە و لەژێر چاودێریدان.

ک.س