KURDÎ
العربية
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 19, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

بە ڤیدیۆ.. جوتیار باس لە کارە سیخوڕییەکانی بۆ تورکیا دەکات

  Roj News
22/06/2020 - 8:51:45 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
بە ڤیدیۆ.. جوتیار باس لە کارە سیخوڕییەکانی بۆ تورکیا دەکات
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

سێشەممە, 12 ماي 2020 – 14:46  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

https://tv.rojnews.news/videolar/dd.mp4″>

یەکێک لە نمونەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لەگەڵ کاریگەری سەربازیی و سیاسی خۆی، هەوڵ دەدات تۆڕی سیخوڕی و نۆکەری لە ناو کۆمەڵگای باشوری کوردستان بڵاوبکاتەوە، جوتیار موحسین یەکێک لەوکەسانەی کەوتووەتە داوی تۆڕەکەوە، کە دوێنی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بەفەرمی دەستگیرکردنی ڕاگەیاندبوو.

جوتیار موحسین حسێن لە کۆمپانیایەکی نزیک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کاری دەکرد، ڕۆژێک سەرلەنەوێ دەستی بە کار کرد کە پێشتر دەرکرابوو و بووە ئەندامێکی تۆڕی سیخوڕی، جوتیار موحسین یەک بە یەک باسی لەو زانیاریانە دەکات، کە بە میتی داوە و باسی ئەنجامەکانیشی کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دوێنێ لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، کە جوتیار موحسین حسێن کە جموجووڵی گەریلای لە دەڤەرەکەی خۆی لە ڕێگای تۆڕی سیخوڕیەوە بە میتی تورک دەگەیاند، دەستگیرکراوە.

جوتیار موحسین حسێن خەڵکی گوندی سیارەی شاۆچکە ئامێدی’ـی سەر بە پارێزگای دهۆکە، خانەوادەکەی لە بنەماڵەی مەندێیە کە بەشێکن لە هۆزی بەرواریی، جوتیار موحسین کە خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە و کاری خانووبەرە دەکات، مانگی شەشی ساڵی ٢٠١٩ لە هەرێمەکە لە کۆمپانیایەکی نەوت دەست بەکار دەبێت، بەڵام دوای مانگێک بەهۆی ئەوەی لەنێوان ئەو و بەرپرسێکی کرێکاران بە ناوی هونەر کێشە دروست دەبێت، لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە، هەمان ڕۆژ کەسێک دەبینێت کە لە ڕێگەیەوە جارێکیتر دەست بەکار دەکاتەوە، دواتر وەک ئەوەی شتێک ڕووینەدابێت دەست بەکارەکەی دەکاتەوە، ئەو کەسەی دواتر جوتیاری بینیوە، ژمارەی تەلەفۆنەکەی بە جوتیار دەدات و داوای لێدەکات هەموو زانیاریەک لە بارەی پەکەکە (ئۆتۆمبێل، بارەگا، چۆنیەتی جموجووڵیان و زانیاری تر…)ی پێ ڕابگەیەنێت، جوتیار بەم شێوەیە بەشداری لە تۆڕی سیخوڕی ئەو کەسە دەبێت.

بە پێی ئەم ڤیدیۆیەی بەردەستە، جوتیار بەمشێوەیە دان بە کردەوەکانیدا دەنێت:

-ڕۆژێک کە بەروارەکەی بەبیریناهێتەوە، لە گوندێکی کانیماسێ لە نزیک کارگەیەکی ئاو دانیشتووە، دوای نیوەڕۆ بینی کە ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکان لە دیوی شارۆچکەی چەمانکێوە دێت، بەرەو سێگۆشەی گوندی چەمانکێ و شکەفتیایێ دەڕوات، تەلەفۆنەکەی دەردەهێنێت و پەیوەندی بەو کەسەوە دەکات کە کاری سیخوڕی لەگەڵدا دەکات و زانیاری پێدەدات، هەروەها پێ دەڵێت، لەسەر ئۆتۆمبێڵەکە نیشانەیەکی پرتەقاڵی هەیە، بەڵام هیچ لۆگۆیەکی کۆمپانیای لەسەر نییە و دوای ڕۆژێک دەچێتەوە بۆ کۆمپانیا، لە نزیک گوندی کەرەبای دەبینێت کە هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێڵی گەریلاکان.

*کاتێک لە نزیک گوندی شیلیا کار دەکات، بارەگایەکی گەریلا دەبینێت، ئەو بارەگایە کۆنتڕۆڵ دەکات و چەند کورسی و کەلوپەلێک دەباتە شوێنەکە و دواتر لەگەڵ کرێکارێک بە ناوی سدیق چوار وێنەی ئەو بارەگایە دەگرێت و بۆ ئەو کەسەی دەنێرێت کە پەیوەندی پێوە هەیە، دەڵێت کە دواتر لە دژی ئەو بارەگایەش هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراوە.

جیهازی جی پی ئێس جێگیر دەکات

لە نزیک گوندی ڕەبەتکە خاڵێکی گەریلا کە دەکەوێتە ژێر تاشە بەردێک دەبینێت، وێنەکەی دەگرێت و دەینیرێت، دواتر جیهازێکی جی پی ئێس بە ئەندازەی پیلێکە و ئەو کەسە پێی داوە لەناو پاکەتێکی بەتاڵی جگەرەدا جێگیر دەکات و لەو شوێنەی دادەنێت، دەڵێت، لەدژی ئەو شوێنەش هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراوە.

*کاتێک بۆ کارکردن دەچێتە نزیک گوندی شکەفتێ، کە هاوار، مەروان و کەسێکی دیگەشی لەگەڵدا دەبن، وێنەی بارەگایەکی گەریلا دەگرێت و دەنێرێت و دواتر هێرشی ئاسمانی بەرانبەر ئەو شوێنەش ئەنجام دراوە.

*لە نزیک گوندی حەسنەکە کارەکەی کەم دەبێت و دەزانێت کە لەو ناوچەیە بارەگایەکی گەریلا هەیە، وێنەی ئەو شوێنە بە تەلەفۆن دەگرێت و دەینێرێت، دواتر دەڵێت دوای ٢٠ ڕۆژ هێرشی ئاسمانی لە دژی ئەو شوێنە ئەنجام دراوە.

*لە نێوان گوندی ڕەبەتکە و کانی دا کاتێک بارەگایەکی گەریلا دەبینێت، لەگەڵ هاوڕێیەکی وێنەی ئەو شوێنە دەگرێت و دەینێرێت، ئەو کەسەی ڕێنمایی دەکات جیهازێکی جی پی ئێس دەخاتە ناو قوتویەکی بەتاڵی بیبسی و ئەویش لەو شوێنە دایدەنێت و بە وتەی خۆی ئەو شوێنەش بۆردوومان دەکرێت.

*لە خوارووی گوندی کانیکا دوو پەناگە دەبینێت کە کەلوپەلی لۆجیستی گەریلای تێدایە و وێنەکەی ئەو شوێنەش دەگرێت و دەینێرێت.

*کاتێک لە نزیک گوندی ملبەست کار دەکات، کۆمپانیاکە دەڵێت لە نزیک ئەوان بارەگایەکی پەکەکە هەیە و هوشیاریان پێدەدات کە کەس نەچێتە ئەو هەرێمە، بەڵام جوتیار بە پێچەوانەوە دەجووڵێتەوە و دوو وێنەی بارەگاکە دەگرێت و دەینێرێت.

*لەنێوان گوندەکانی کەهرەبا و کانی ماسیدا وێنەی بارەگای گەریلا دەگرێت و دەینێرێت.

*ئەو کەسەی لەگەڵی کار دەکات، چوار گەریلا لەسەر ڕێگای شیلیا دەبینێت و وێنەکانیان دەگرێت.

*لە نزیک گوندی کانیکا پەناگەیەکی گەریلا دەبینێت، لەگەڵ مەروان و هاوار و کەسێکیتر ئەو شوێنە کۆنتڕۆڵ دەکەن و دەیانەوێت کەلوپەلی ناو پەناگەکە بدزن، بەڵام دواتر وێنەی ئەو بارەگایە دەگرن و دواتر دەبێتە ئامانجی فڕۆکەکان.

س.ح

دواتر

زرێپۆشێک تێکشکێندرا و چوار سەرباز کوژران

پێشتر

قائیمقامی هەڵەبجە: لامەركەزیی بۆ هەڵەبجە زۆر بەسودە

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەنگال تەرمی شەهید هەڤاڵ ئازاد بەخاك سپێررا

لە شەنگال تەرمی شەهید هەڤاڵ ئازاد بەخاك سپێررا

19 كانونی دووه‌م 2021
rojnews

لە كۆیە تۆمەتبارێك دوای ١٥ ساڵ دەستگیر كرا

19 كانونی دووه‌م 2021

مردنی گوماناویی مەتین ئادوگێت ‌و حاجی حەیدەر دێرهێنی شەرمەزار دەكرێت

چلەی ماتەمینیی شەهیدانی خۆپیشاندانەكانی سەیدسادق بەڕێوەچوو

شاندە سەربازییەکەی تورکیا لەگەڵ سێ بارزانییەکە کۆدەبێتەوە

دژەتیرۆری ڕۆژئاوا سەرچەتەیەکی داعشی دەستگیرکرد

پێشتر
قائیمقامی هەڵەبجە: لامەركەزیی بۆ هەڵەبجە زۆر بەسودە

قائیمقامی هەڵەبجە: لامەركەزیی بۆ هەڵەبجە زۆر بەسودە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

بەرزکردنەوەی هێمای نەتەوەپەرەستی تورک

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی عێراق هێمای نەتەوەپەرستی تورک بەرزدەکاتەوە

19 كانونی دووه‌م 2021

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لەناو هێزەکانی حەشدی تورکمانی هێمای نەتەوەپەرستی تورک بەدەستەکانی بەرز دەکاتەوە. گروپی...

کۆبوونەوەی خلوسی ئاکار و بارزانییەکان

شاندە سەربازییەکەی تورکیا لەگەڵ سێ بارزانییەکە کۆدەبێتەوە

19 كانونی دووه‌م 2021

شاندە سەربازییەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بە جیا لەگەڵ هەریەک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبوەوە و کۆبوونەوەی دواتریش لەگەڵ نیچیرڤان...

وەزیری پێشمەرگە ‌و وەزیری بەرگریی توركیا

وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتە هەولێر

18 كانونی دووه‌م 2021

وەزیری بەرگریی دەوڵەتی تورك، گەیشتە هەولیر ‌و سبەینێ‌ لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، كۆدەبێتەوە. دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، ئەمشەو خلوسی ئاكار...

کۆبوونەوەی بارزانی و ئاکار

شاندەکەی تورکیا بۆ چی هاتوونەتە بەغدا و هەولێر؟

19 كانونی دووه‌م 2021

چاودێرانی سیاسی هاتنی شاندەکەی تورکیا بۆ هەولێر و بەغدا، گرێدەدەن بە سیاسەتی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک دژ بە پەکەکە و گەلی...

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

19 كانونی دووه‌م 2021

بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقیی بۆ ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار، بەرزبووەوە. بەیانیی ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، ١٠٠...

مەتین ئادوگیت دوومانگ لەمەوبەر لە ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە

مەتین ئادوگیت دوومانگ لەمەوبەر لە ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە

18 كانونی دووه‌م 2021

ئاشکرا بوو ئەو هاوڵاتییەی خەڵکی مەخمور تەنیا چوار ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی، لە زیندانی ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوای دوو...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke