فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورك، چەند ناوچەیەکی برادۆست بۆردومان دەکەن.
لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورك، بۆردومانی ناوچەکانی سەقەر و گەروەزین لەناوچەی برادۆستی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەن.
پەیامنێری ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، تائێستا بە هۆی بۆردوكانەكانەوە زەرەروزیانێكی زۆر بە ڕێگاوبانەكانی ناوچەکە کەوتووە و چەندین شوێن و لە وەڕگای كۆچەرییەکانیش زیانیان بەرکەوتووە و تائێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکان بە سەر ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.
ک.س